ڤیدیۆ؛ خولی هۆڵەندا هەڵدەوەشێتەوە

22-04-2020
ئیحسان تاهیر
ئایاکس
ئایاکس
نیشانەکردن یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا
A+ A-

رووداو - هەولێر

 بەرپرسانی یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا رایانگەیاند، پێشبینی ناکەن خولی نایابی تۆپی پێی هۆڵەندا لەم وەرزەدا دەستپێبکاتەوە، دوای ئەوەی حکومەتی هۆڵەندا بڕیاریدا تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلوولی داهاتوو هیچ خول و چالاکییەکی وەرزشی بەڕێوە نەچێت.

بەپێی ریزبەندی ئێستای خولی نایابی تۆپی پێی هۆڵەندا، هەردوو یانەی ئایاکس و ئالکمار بە هاوبەشی و بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ لە پێشەنگدان و ئایاکس تەنیا بەجیاوازی گۆڵ لەپێشیەتی.

یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا، لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند "بەنیاز نین وەرزی 2019 - 2020ی خولی نایاب تەواو بکەین، بەڵام پەیوەندی بە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپاوە دەکەین، بەر لەوەی بڕیاری کۆتایی بدەین".

دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ 55 ئەندامی یەکێتییەکانی تۆپی پێ لە ئەوروپا، یوفا وەکجاران تووند نییە لە رەتکردنەوەی ئەو پێشنیازانەی بۆ کۆتایهێنان بە خولەکانی تۆپی پێ پێشکەشی کراون و دیارنییە چۆن کۆتایی بە خولەکانی تۆپی پێ دەهێنرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە