پەیامی ماڵئاوایی مۆدریچ بۆ تۆنی: هەرگیز کرووسێکی دیکە نابێتەوە

22-05-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن تۆنی کرووس لۆکا مۆدریچ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لۆکا مۆدریچ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، پەیامێکی بۆ ماڵئاوایی تۆنی کرووسی هاوڕێی لە جیهانی تۆپی پێ نووسیوە، زۆر سەرنجڕاکێش و خەماوییە. تێیدا دووپاتیدەکاتەوە کە هەرگیز تۆنی کرووسێکی دیکە نابێتەوە.
 
تۆنی کرووس، دوێنێ بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو رایگەیاند کە دوای یۆرۆی 2024 بەیەکجاری واز لە یاریکردن دێنێت.
 
لۆکا مۆدریچ، کە چەند ساڵێک دووانەیەکی بەهێزی لەگەڵ تۆنی کرووس لە هێڵی ناوەڕاستی ریال مەدرید دروستکردبوو، پەیامێکی خەماوی بۆ ماڵئاوایی کرووسی هاوڕێی ناردووە. ئەمە پەیامەکەیەتی وەکخۆی:
 
تۆنی ئازیز..
 
زەحمەتە ئەم وشانە بنووسم.
 
جیهانی تۆپی پێ بەهۆی رۆیشتنی یاریزانێکی مێژووییەوە دڵتەنگە و دان بەوەدا دەنێم کە منیش زۆر دڵتەنگم.
 
هاوڕێکەم، تۆ ئەفسانەی ئەم وەرزشە و ئەفسانەی ریال مەدریدیت.
 
بەڕاستی چێژم لە یاریکردن لەگەڵ تۆ وەرگرت، ئەوە شەرەفێکی راستەقینە بوو کە لەگەڵ تۆ لە ناوەڕاستی یاریگەی ریال مەدرید یاری بکەم.
 
تۆ هەندێک تایبەتمەندیت هەیە کە واتلێدەکەن یاریزانێکی تایبەت و کەموێنە بیت، هەرگیز تۆنی کرووسێکی دیکە نابێتەوە.
 
شەوە لەبیرنەکراوەکانی ئەوروپا، نازناوەکان و سیحری بێرنابیۆ، ئێمە هەرگیز ئەو سەردەمە زێڕینە لە یانەی ژیانمان لەبیر ناکەین.
 
تۆ هەموو شتێکت بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا یەک شت ماوە.. پێکەوە بەرەو پانزدەهەمین.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە