دوو ئەمریکی شێتانەترین سەرکێشی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ئەنجام دەدەن

23-04-2022
ئیحسان تاهیر
لوک ئایکینز
لوک ئایکینز
نیشانەکردن لوک ئایکینز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دوو یاریزانی ئەمریکی لە یاریی خۆهەڵدان بە پەرەشۆت ئامادەن بۆ ئەوەی سبەی یەکێک لە مەترسیدارترین سەرکێشییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ئەنجام بدەن.
 
هەردوو یاریزانی ئەمریکی، لوک ئایکینز و ئاندی فارینگتۆن ئامادەن بۆ ئەنجامدنی سەرکێشییەکی مەترسیدار کە بە "ئاڵنگاری مردن" ناوبراوە و هەوڵدەدەن لە ئاسمانەوە فڕۆکەکانیان بگۆڕنەوە.
 
ئەو دوو سەرکێشیکارە ئەمریکییە، دەیانەوێت مێژوویەکی نوێی فڕۆکەوانی بنووسنەوە، کە دەبنە یەکەم دوو کەس لە ئاسمانەوە فڕۆکەکانیان بگۆڕنەوە، بەشێوەیەک هەر یەکێکیان دەچێتە نێو فڕۆکەی ئەوەی دیکە، ئینجا دەنیشێنەوە.
 
پرۆسەی گۆڕینەوەی شوێنەکانیان بە شێوەیەک ئەنجام دەدرێت، کە هەردوو فڕۆکەکە لە بەرزایی 14 هەزار پێ، واتا 4 هەزار مەتر و لە تەنیشت یەکەوە رادەگرن و دەیانکوژێنەوە، بەر لەوەی هەر یەکێکیان بە پەرەشۆت خۆی بەرەو فڕۆکەی ئەوەی دیکەوە هەڵبدات، ئینجا هەر یەکێکیان فڕۆکەکەی هەڵدەکاتەوە و دەست بە فڕین دەکەنەوە. 
 
پڕۆسەی گۆڕینەوەی هەردوو فڕۆکەکە کەم دەخایەنێت و تەنیا خولەکێک و چەند چرکەیەکی پێویستە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە