رووداو دیجیتاڵ
وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا بە ئەنجامدانی چوار یاری دەستپێدەکات و پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاری دەکات.
ئەمڕۆ وەرزی 2025-2026ـی سێری ئا بە بەڕێوەچوونی چوار یاری دەستپێدەکات، یانەی ناپۆلیی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ساسۆلۆ یاری دەکات و دەیەوێت هەنگاوەکانی بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوەکەی دەستپێبکات.
ناپۆلی لەم هاوینەدا چەند گۆڕانکارییەکی کردووە و دیارترین گرێبەستی، گواستنەوەی کیڤن دیبرۆین، ئەستێرەی بەلجیکی و پێشووی یانەی مانچێستەر سیتییە.
یانەی ئەیسی میلان، بە بەرگێکی نوێ دەچێتە نێو رکابەرییەکان و لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە سانسیرۆ میوانداریی یانەی کرێمۆنێزی دەکات.
رۆسۆنێری، ماسیمیلیانۆ ئالێگریی کردووەتە راهێنەری یانەکەی و لە گواستنەوەی هاوینەدا چەند یاریزانێکی نوێی گواستووەتەوە، دیارترینیان لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی کرواتی و پێشووی یانەی ریال مەدریدە.
ئەنتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری یانەی ناپۆلی، پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە دەڵێت "یاریزانەکان وەرزی رابردوو سەلماندیان توانای رووبەڕووبونەوەی هەموو شتێکمان هەیە و ئێستا نازناوی سکودێتۆ لەسەر درێسەکەمانە، بەڵام بردنەوەی سکودێتۆ بەس نییە."
ماسێمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی ئەیسی میلان بەر لە یارییەکەی ئەمشەو گوتی "ئامانجی ئێمە بۆ ئەم وەرزە ئەوەیە لە وەرزی نوێدا بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا بکەین و بگەینە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا."
یارییەکانی ئەمڕۆی سێری ئا
ساسۆلۆ 19:30 ناپۆلی
جێنەوا 19:30 لێچی
میلان 21:45 کرێمۆنێزی
رۆما 21:45 بۆلۆنیا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ