ریال مەدرید دەیەوێت سیناریۆی بارسێلۆنا دووبارە بکاتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای بردنەوە گەورەکەی لە چامپیۆنزلیگدا، یانەی ریال مەدرید دەگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکانی لالیگا و لە یارییەکی بەهێزدا بەرامبەر یانەی ڤیاڕیال یاریی دەکات.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 21 لالیگادا، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ریال مەدریدی دووەمی ریزبەندی خولەکە بەرامبەر ڤیاڕیالی سێیەم یاریی دەکات و ئەمە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی ئەم گەڕەی خولەکە دەبێت، ریال مەدرید بۆ وەرگرتنی پێشەنگی ریزبەند بەشێوەیەکی کاتی و ڤیاڕیالیش بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکە و بەهێزکردنی شوێنی خۆی رکابەری دەکەن.
 
یارییەکە هەلێکی گرنگە بۆ یانەی ڤیاڕیال لەکاتێکدا 7 خاڵ لە ریال مەدریدەوە دوورە و یارییەکی کەمتریشی ئەنجامداوە.
 
ریال مەدرید لە کاتێکدا ئەم یارییە دەکات لە چامپیۆنزلیگدا بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر مۆناکۆ تۆمارکرد و نزیکە لەوەی بەراستەوخۆ بگاتە قۆناخی شازدە و ورەی یاریزانەکانی بۆ یارییەکە بەرزە.
 
لە پێنج یاریی رابردووی نێوان هەردوو یانەدا، ریال مەدرید چوار بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەیە و نەدۆڕاوە، دوایین دۆڕانی بەرامبەر ڤیاڕیال لە وەرزی 2022-2023 بوو، بەڵام ئەم وەرزە ڤیاڕیال تیپێکی بەهێزە، تیپەکە تەنیا یەک یاریی لە یاریگەی خۆیدا دۆڕاندووە ئەویش بەرامبەر بارسێلۆنا بووە.
 
یارییەکە کاژێر 23:00 لە یاریگەی ڤیاڕیال بەڕێوەدەچێت و بەهێزترین یاریی ئەم گەڕەی خولی ئیسپانیا دەبێت، ئورلیێن چوامینی بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانییەوە ناتوانێت بەشداری لە یارییەکەدا بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە