رووداو دیجیتاڵ
مارتن ئۆدیگاردی یاریزانی نەرویجی، گەڕانەوەی یەکجاری بۆ یانەی ریال مەدرید راگەیاند.
مارتن ئۆدیگارد، دوای ئەوەی چەند جارێک بە خواستن ریال مەدرید جێهێشت، ئەمجارە بە یەکجاری گەڕایەوە یانەکەی و بە خواستن یانەکە جێناهێڵێت.
ئۆدیگارد لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی نەرویجی گوتی، ماوەی خواستنم کۆتاییهاتووە و ناگەڕێمەوە ئارسیناڵ و هیچ یانەیەک، بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانی ریال مەدریدم.
مارتن باسی لە گەڕانەوە کرد بۆ نێو یاریگاکان و خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ و گوتی، لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەی دیکە دەگەڕێمەوە و ئامادەکاری دەکەم بۆ وەرزی نوێ.
ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوەکرد، کە لەگەڵ کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەکەی قسەینەکردووە، بەڵکو لەگەڵ کارگێڕی یانەکە لەسەر مانەوەیان قسەیان کردووە.
یاریزانە نەرویجییەکە تەمەنی 22 ساڵە و لە ساڵی 2014ەوە لە ریال مەدریدە، بەڵام لەم چەند ساڵەدا بۆ یانەکانی هێرنڤین، ڤیتسێ، ریال سۆسیداد و ئارسیناڵ بە شێوەی خواستن یاریکردووە و دوای شەش ساڵ لە خواستنی بۆ یانەکان بە فەرمی و بە یەکجاری دەگەڕێتەوە ریال مەدرید، بەڵام هێشتا ئەوە دیارنییە کە ئەو یاریزانە دەبێتە یاریزانی سەرەکی یانەکە یان نا، چونکە ریال مەدرید خاوەنی چەند ناوەڕاستکارێکی باشە، لەوانە، مۆدریچ، کرووس، کاسیمێرۆ، ئێرنستۆ ڤالڤێردی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ