ڤیدیۆ؛ پاریس بووە پاڵەوانی جامی فەرەنسا

25-07-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی پاریس سانجێرمان بۆ جاری سیانزەیەم لە مێژوویدا و پێنجەم لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا بووە پاڵەوانی جامی فەرەنسا، دوای ئەوەی شکستی بە یانەی سان ئیتیان هێنا.

پاریس یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بردەوە، لەو یارییەی کە لەسەر یاریگەی ستاد دێ فرانس لە ناوچەی سان دونێ کرا.

سەرەتا پاریس بە گۆڵێکی نەیمار پێشکەوت، دوای ئەوەی کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 14 
 خۆی خزاندە نێو هێڵی سزا و لێدانێکی ئاڕاستەکرد، بەڵام گۆڵپارێز بەرپەرچی دایەوە و نەیماریش کردی بە بە گۆڵدا.

یارییەکە زۆر توندوتیژ بوو، 11 کارتی رەنگاورەنگ بەڕووی یاریزاناندا بەرزکرایەوە، یەکێک لەو حاڵەتانەش کارتی سووربوو، دوای ئەوەی لۆیک پێرین بە خراپی لە کیلیان ئێمباپێی دا، کرایە دەرەوە، ئێمباپێش بەهۆی پێکانی گۆزینگییەوە یاریگەی جێهێشت.

پاریس بەگشتی باڵادەستبوو، چەندین هەلیان بۆ رەخسا، بەڵام نەیانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربکەن و لە کۆتاییشدا بوونە پاڵەوان، ئەمە جاری پێنجەمە لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا دەبنە پاڵەوانی جامی فەرەنسا، لە مێژووشدا زۆرترین نازناویان بردووە کە 13  دانەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە