"هەنگاوێکی گرنگ بۆ گەڕاندنەوەی مێسی لەلایەن بارساوە نرا"

24-09-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا رژدی بیر لە گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سانجێرمان بۆ یانەکە دەکاتەوە.

میدیای ئیسپانیا و سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا دەڵێن " کارگێڕیی یانەکە کاردەکات بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا لەگەڵ کۆتاییهاتنی گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ پاریس سانجێرمان، لیۆنێل مێسی بگەڕێنێتەوە یانەکەی، بۆ ئەوەش دەیەوێت جارێکی دیکە پەیوەندیی نێوان خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکە و ئەستێرە ئەرجەنتنییەکە بەرەو باشی ببات، لەکاتێکدا دوای رۆیشتنی لیۆ، پەیوەندیی هەردوولا ساردیی زۆری تێکەوت."
 
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت " بارسێلۆنا متمانەی بە گەڕاندنەوەی مێسی بۆ یانەکەی هەیە بۆ ئەوەی رێزێکی گەورەی لێبگرن، بەرامبەر ئەو کاروانە پڕ دەستکەوتەی لەگەڵ یانەکە هەیبووە و دوای وازهێنانی لە یارییکردنیش بەنیازن یاریزانەکە بکەنە باڵیۆزی بارسێلۆنا."
 
بارسا بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەکە مەرجێکی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە مووچەکەی کەمبکرێتەوە و بە پلانی کارکردنی چاڤی رازی ببێت.
 
هەر بەپێی ئەو رۆژنامەیە تاوەکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەنێوان لاپۆرتا و مێسی نەبووە، بەڵام بە پەیوەندیی تەلەفۆنی قسەیان لەگەڵ یەکدی کردووە.
 
لە گواستنەوەی هاوینی ئەمساڵ، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا و چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەکە زیاتر لە جارێک باسیان لە گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی کرد و دڵخۆشی خۆیان پێشاندا لە بەرامبەر ئەوەی کە جارێکی دیکە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بەدرێسی یانەکەوە یاری بکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە