رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئامەدسپۆر دەیەوێت بگەڕێتەوە پێشەنگی ریزبەند، کاتێک لە یارییەکی زەحمەتدا بەرامبەر یانەی سیڤاسپۆر یاریی دەکەن.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 22ـی خولی پلە یەکی تورکیا، یانەی ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر سیڤاسپۆر یاریی دەکات و دەیەوێت قەرەبووی دۆڕانی یاریی رابردووی بکاتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە پێشەنگی ریزبەند.
ئامەدسپۆر لە یاریی رابردوودا بەرامبەر ئەرزرووم سپۆر دۆڕاوە و ئێستا بەشێوەی کاتی چووەتە پلەی دووەمی ریزبەند، بۆ گەیشتنەوە بە پلەی یەکەم پێویستی بەبردنەوەی یارییەکەی ئەمڕۆیە.
ئامەدسپۆر لە 21 یارییدا، خاوەنی 13 بردنەوە، 3 یەکسانبوون و 5 دۆڕانە، خاوەنی 42 خاڵە و بەبردنەوەی یارییەکە دەگەڕێتەوە پلەی یەکەم و سێ خاڵ پێش ئەرزرووم دەکەوێت.
سیڤاسپۆر لە پلەی دوازدەیەمی ریزبەندە، 7 بردنەوە، 7 یەکسانبوون و 7 دۆڕانی هەیە و خاوەنی 28 خاڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ