ڤیدیۆ؛ پاڵەوانێتی جیهان لە هونەرەکانی شەڕ

25-02-2023
ئیحسان تاهیر
 پاڵەوانێتی هونەرەکانی شەڕ
پاڵەوانێتی هونەرەکانی شەڕ
نیشانەکردن پاڵەوانێتی هونەرەکانی شەڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

فابریسیۆ ئەندرادی بووە پاڵەوانی نوێی کێشی بانتامی جیهانی لە هونەرەکانی شەڕ، دوای ئەوەی توانی لە رکابەرە بەرازیلییەکەی جۆن لاینیکەر بباتەوە.
 
یارییەکە تا راددەیەک لە چوار گەڕیی یەکەمدا هاوسەنگ و رکابەرانە بوو، بەڵام یارییەکە لە گەڕیی پێنجەمدا وەستا، دوای ئەوەی لاینیکەر نەیتوانی بەردەوام بێت لە شەڕکردن بەهۆی ئەوەی لە چاویدا تووشی پێکان بوو.
 
لە یارییە سەرەکییەکەی هاوبەشدا، تاوانچای بە خێرایی کارەکەی ئەنجامدا و توانی بەرگری لە نازناوی کێشی پەڕموچ بکات، کاتێک بە لێدانی قاچێکی دەگمەن، لێدانێکی کوشندەی ئاراستەی رکابەرکەی جەمال یوسوپۆڤ کرد و ناچاری کرد لە رکابەرییەکە بکشێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە