رووداو-هەولێر
یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوول دوای بردنەوە گرنگەکەیان بەرامبەر بە یانەی ئارسیناڵ دڵخۆشیی خۆی بە ئاستی یاریزانەکانی لە یارییەکەدا دەربڕی.
کڵۆپ لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکەدا گوتی: من دڵخۆشم سەرکەوتنە یەکلەدوایەکەکانمان، پێموایە ئێمە لەم یارییەدا سەرکەوتووبووین لە پێشکەشکردنی یارییەکی باش و ئەنجامێكی باش، ئەمەشمان لە دوایین چوار یاریدا ئەنجامدا، بە وردییەکی زۆرترەوە یاریمان کرد، ئێمە لە 80 خولەکی یارییەکەدا باشترین ئاستمان هەبوو، 3 گۆڵیشمان کرد و کۆنترۆڵی یارییەکەمان کرد، بەڵام لە 10 خولەکی کۆتاییدا کۆنترۆڵی تۆپمان لە سەدا 54ـەوە بۆ 47 لەدەست دا، ئەمەش کارێكی زۆر ئاساییە خۆ ئێمە لە دیزنی لاند نین لە هەموو چرکەیەکدا چێژ ببەخشین.
یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی لیڤەرپوول کۆتاییهات، ماتیپ گۆڵی یەکەمی کرد و سەڵاح گۆڵەکانی دیکەی هێنا، تاکە گۆڵەکەی ئارسیناڵیش تۆرێرای ئۆرۆگوایی کردی.
لە لایەکی دیکەوە ئونای ئێمریی راهێنەری ئارسیناڵ ستایشی یاریزانەکانی کرد و یەک بەیەک ناوی هێنان و گوتی: بە شێوەیەکی پتەو خۆمان دەرخست، کاریگەری هەریەکە لە لوکاس تۆرێرا و ئالێکساندەر لاکازێت و مخیتاریان زۆر باش دەرکەوتن لە نیوەی دووەم کە هاتنە نێو یاریگە، هەروەها ئاستی هەریەکە لە جۆ ویلکۆک و نیکۆلاس پێپێ ئاستیان زۆر باش بوو، جگە لەوانەش ماتیۆ گێندۆزیش زۆر باش بوو، دانی سێبایۆس کێشەی هەبوو، لەگەڵ دۆخەکەدا رانەهاتووە و پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی رابێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ