پێرێز دەیەوێت لەگەڵ بەیڵ بیبڕێنێتەوە

25-08-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن گاریس بەیڵ فلۆرەنتینۆ پێرێز
A+ A-

رووداو دیجیتال

چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە ئیسپانیا دووپاتیانکردەوە کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، گاریس بەیڵی یاریزانی وێڵزی و بەڕێوەبەری کارەکانی بانگهێشتکردووە بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و گرنگ.

وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، پێرێز دەیەوێت بە زووترین کات لەگەڵ بەیڵ و جۆناسان بارنێتی بەڕێوەبەری کارەکانی دابنیشێت بۆ ئەوەی لەبارەی چارەنووسی یاریزانەکە لەگەڵ یانەی شاهانە قسە بکەن.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، سەرۆکی ریال مەدرید دەیەوێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەو کۆبوونەوەیە بکات و راشکاوانە بە بەیڵ و بارنێت رابگەینێت کە زینەدین زیدانی راهێنەر یاریزانەکەی ناوێت و نایەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لە پێکهاتەکەیدا بمێنێتەوە. هەروەها داوایان لێدەکات پێکەوە چارەسەرێک بدۆزنەوە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز ئەوە دەزانێت کە بەیڵ یەک خولەکی دیکە یاری بۆ ریال مەدرید ناکاتەوە، تاوەکو زیدان راهێنەر بێت، بەیڵ و بەڕێوەبەری کارەکانیشی تاوەکو ئێستا بڕیاریان نەداوە یاریزانەکە لە یانەکەی بڕوات، بەهۆی ئەو مووچە گەورەیەی لە ریال مەدرید وەریدەگرێت.

سەرچاوەکان دەڵێن "هیچ دەستەوارەیک نییە کە بەیڵ رازی بکات لە ریال مەدرید بڕوات، بۆیە لەوانەیە بۆ وەرزی داهاتووش لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر بەدرێژایی وەرزەکە لەسەر کورسی یەدەگ بێت، کە زۆرجار بەیڵ گوتوویەتی گرنگ نییە یاری بکەم یان نا، چونکە یاری گۆلفم لە تۆپی پێ خۆشتر دەوێت".

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی شاهانەش، باس لەوە دەکات، کە پێرێز دەیەوێت بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکات و دەڵێت "پێرێز لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی بەیڵ دەکات کە چەندین ساڵ خزمەتی یانەکەی کردووە و راشکاوانەش پێیدەڵێت کە زیدان نایەوێت لە تیپەکەیدا بیبینێت، تەنانەت لە مەشقەکانیشدا".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا)

ئینفانتینۆ: ئێران لە مۆندیال بەشدار دەبێت و لە ئەمریکا یاری دەکات

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا) رایگەیاند، سەرەڕای دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهۆی جەنگی ئێران، هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2026 بەشدار دەبێت و یارییەکانی کۆمەڵەکەشی هەر لە ئەمریکا دەکات.