رووداو دیجیتاڵ
لە یاریی لووتکەی ئەمشەوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر چێڵسی یاری دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
لە رکابەرییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی بارسێلۆنا دەچێتە لەندەن و کاژێر 23:00 لە یاریگەی ستامفۆرد بریچ بەرامبەر یانەی چێڵسی یاری دەکات.
بارسا لە کاتێکدا ئەم یارییە ئەنجامدەدات لە دوایین یارییدا لە لالیگادا سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو بەدەستهێنا و خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بۆ تەنیا یەک خاڵ کەمکردەوە، ئەمەش ورە بەرزیی تیپەکەی زیاتر کردووە و دەیەوێت لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رکابەری لەسەر بردنەوەی سێ خاڵی دیکە بکات.
مارکۆس راشفۆرد، دوای ئەوەی بەشداریی لە یایی رابردووی یانەکەدا نەکرد گەڕاوەتەوە و ئامادەیە، بەڵام هاوشێوەی یارییەکانی دیکە بەهۆی پێکانەوە پێدری ئامادەنییە.
بارسێلۆنا لە چوار گەڕی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا دوو بردنەوە، یەکسانبوونێک و دۆڕانێکی هەیە و بە 7 خاڵ لە پلەی یازدەیەمی ریزبەندی چامپیۆنزلیگە و پێویستی بەبردنەوەیە بۆ ئەوەی زیاتر لە پلەکانی پێشەوە نزیکببێتەوە.
یانەی چێڵسی دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا زیاتر بچێتە پێشەوە.
چێڵسی لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر بارسێلۆنا یاری دەکات و تیپەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەیەکی لووتکە ئامادەیە.
یانە لەندەنییەکە لە دوایین پێنج یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە نزیکببێتەوە و رکابەری لەسەر گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو بکات.
چێڵسی و بارسێلۆنا لەسەر ئاستی ئەورووپا 14 یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، بارسێلۆنا چوار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، چێڵسی سێ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و 7 جار هەردوو تیپ یارییەکانیان بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە و لە دوای وەرزی 2017-2018ـەوە یەکەمجارە هەردوو تیپ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
کۆل پاڵمەر گەڕاوەتەوە نێو مەشقەکانی بلۆز و بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ