رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا ئۆتۆمبێلێک دوو یاریزانی یانەیەکی هەولێر دەکات بەژێرەوە و برینداریان دەکات.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر "کاژێر 10:00ی سەرلەبەیانیی ئەمرۆ لەسەر جووتسایدی ناو شاوێس پێکدادانێک روویدا لەنێوان کریزلەرێکی تایبەت و گالووپەرێکی تایبەت، لە ئەنجامی رووداوەکە کریزلەرەکە کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەسەر شۆستەیەک کەوت، لەوکاتەدا دوو یاریزانی یانەی برایەتیی هەولێر لەسەر شۆستەکە بوون و چاوەڕێی پاس بوون و هەردووکیانی شێلا و زامداری کردن".
بە گوتەی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر "هۆکاری کەوتنەوەی رووداوەکە پێچکردنەوەی گالووپەرەکە دەگەڕێتەوە لەکاتی هاتنی بووە بۆناو شەقام بەبێ چاوەڕوانکردن، تاکو هەلی بۆ دەڕەخسێت".
دوای لێکۆڵینەوەش، وەکو فازڵ حاجی دەڵێت، گالووپەرەکە بە هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە دانرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ