رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا بەزەحمەت گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر ریال سۆسیداد بەدەستهێنا.
لە یەکەم یاریی قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیادا، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگەی خۆیدا و لەبەردەم هاندەرانیدا رووبەڕووی یانەی ریال سۆسیداد بووەوە و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە زەحمەت لێی بردەوە.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا یانە کەتەلۆنییەکە لە رێگەی عوسمان دێمبێلییەوە گوشاری خستە سەر گۆڵی یانەی میوان، ریال سۆسیدادیش لە چەند بۆنەیەکدا خۆی لە گۆڵی شتیگن نزیککردەوە، بەڵام هیچ گۆڵێک لەم نیوەیەدا تۆمارنەکرا و گرنگترین رووداو لە نیوەی یەکەمدا کرانە دەرەوەی برایس مێندێزی یاریزانی ریال سۆسیداد بوو.
لە نیوەی دووەمدا سۆسیداد بە 10 یاریزان یارییدەکرد، لە خولەکی 51 عوسمان دێمبێلی بەلێدانێکی بەهێز گۆڵێکی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکرد.
دوای ئەم گۆڵە، ریال سۆسیداد نزیکبوو ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە، بەڵام سوودی لە هەلەکان وەرنەگرت.
لە خولەکی 68 گاڤی نزیکبوو گۆڵی دووەمی بارسێلۆنا تۆماربکات، بەڵام تۆپەکەی بەر ستوون کەوت.
لە دوایین خولەکەکاندا تێر شتیگن هەڵەیەکی گەورەیکرد، بەڵام هەر ئەو گۆڵەکەی پاراست و رێگەی نەدا ریال سۆسیداد ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە.
بارسێلۆنا یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە و وەک یەکەم یانە گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ