ڤیدیۆ؛ لیڤەرکوزن نازناوێکی مێژوویی بەدەستهێنا

26-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بایرلیڤەرکوزن
بایرلیڤەرکوزن
نیشانەکردن بایرلیڤەرکوزن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرلیڤەرکوزن دووەم نازناوی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا.
 
لە یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیادا، هەردوو یانەی بایرلیڤەرکوزن و کایزەرسلاوترن رووبەڕووی یەکبوونەوە.
 
دوای تەنیا 16 خولەک یارییکردن گرانیت شاکا، بەلێدانێکی بەهێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی بۆ بایرلیڤەرکوزن تۆمارکرد.
 
دوای ئەم گۆڵە هێرشەکانی هەردوولا بەردەوامبوون، بەڵام گۆڵ نەکرا، لە خولەکی 44 ئودیلۆن کوسونۆ دوای وەرگرتنی کارتی زەردی دووەم لە بایرلیڤەرکوزن کرایە دەرەوە.
 
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، یانەی کایزەر زۆر هەوڵیدا بۆ ئەوەی ئەنجامەکە راستبکاتەوە، بەڵام بایرلیڤەرکوزن بەرگریی لە گۆڵەکەی کرد، سەرەڕای ئەوەی بەدرێژایی نیوەی دووەم بە 10 یاریزانەوە یاریی دەکرد.
 
یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی بایرلیڤەرکوزن کۆتاییهات، یانەکە بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا و دووەم نازناوی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بووە پاڵەوانی بوندێسلیگا.






 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

مەترسی لەسەر خەونی گەیشتن بە گۆڵی 1000 بۆ رۆناڵدۆ هەیە

پێکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و چوونی بۆ مەدرید بۆ وەرگرتنی چارەسەر، مەترسی لەسەر هەنگاوەکانی ئەو یاریزانە بۆ گەیشتن بە 1000 گۆڵ دروستدەکات.