ڤیدیۆ؛ ئینتەر لە ریڤەرپلەیتی بردەوە و شەڕ روویدا

26-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئینتەرمیلان و ریڤەرپلەیت
ئینتەرمیلان و ریڤەرپلەیت
نیشانەکردن ئینتەرمیلان ریڤەرپلەیت مۆندیالی یانەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی رکابەرییەکانی مۆندیالی یانەکان، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی بەدەستهێنا.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لە دوایین گەڕی رکابەرییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان، لە کۆمەڵەی پێنجەمدا هەردوو یانە رووبەڕووی یەکبوونەوە.
 
ئینتەرمیلان باشتر چووە نێو رکابەرییەکە و چەند هێرشێکی بردە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر، بەڵام لە نیوەی یەکەمدا گۆڵ نەبینرا.
 
لەنیوەی دووەمدا یارییەکە بەهێزتربوو، لە خولەکی 65 لوکاس مارتینێز کوارتا یاریزانی ریڤەرپلەیت کارتی سووری پێدرا.
 
لە خولەکی 71 فرانسیسکۆ پیۆ ئێسپۆسیتۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئینتەرمیلان تۆمارکرد و نیرازۆری پێشکەوت.
 
لە خولەکی 92 ئەلیساندرۆ باستۆنی گۆڵی دووەمی بۆ یانە ئیتاڵییەکە تۆمارکرد.
 
ئینتەرمیلان یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و گەیشتە قۆناخی شازدەی رکابەرییەکانی مۆندیال، لە قۆناخی داهاتوودا نیرازۆری بەرامبەر یانەی فلومینێنسی یاری دەکات.
 
دوای لێدانی فیکەی کۆتایی شەڕ و ئاژاوە و گرژی لەنێوان یاریزانانی هەردوولادا روویدا و گۆنزالۆ مۆنتتێل و مارکۆس ئاکونا یاریزانانی ریڤەرپلەیت دەیانویست هێرشبکەنە سەر یاریزانانی ئینتەرمیلان، بەڵام یاریزانەکان ئارامکرانەوە و بەشێکی یاریزانەکانی ئینتەرمیلان بەخێرایی چوونە ژووری جلگۆڕین.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە