رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریڤەپلەیتی ئەرجەنتینی بەهێزەوە چووە نێو رکابەرییەکانی مۆندیالی یانەکان و لە یەکەم یارییدا سێ گۆڵی تۆمارکرد و سێ خاڵی بردەوە.
ریڤەرپلەیت بەرامبەر یانەی ئوراوا رێدی ژاپۆنی یارییکرد، دوای 11 خولەک یارییکردن فاکوندۆ کۆلیدیۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ریڤەر بەلێدانی سەر تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە تەنیا ئەو گۆڵەی بەخۆیەوە بینی.
سێ خولەک دوای دەستپێکردنی نیوەی دووەمی یارییەکە، سێباستیان دریوسی بە سوود وەرگرتن لە هەڵەیەکی بەرگری ئوراوا، گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
لە خولەکی 58 یوسوکێ ماتاسۆ بەلێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ یانەی ئوراوا رێد کەمکردەوە.
ماکسیمیلیانۆ مێزا گۆڵی سێیەمی بۆ ریڤەرپلەیت تۆمارکرد و یانە ئەرجەنتینییەکە لە یەکەم یارییدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی پێنجەمی مۆندیالی یانەکانی گرتووە.
ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو لە یارییەکەدا، هەرسێ گۆڵەکەی ریڤەرپلەیت بەلێدانی سەر تۆمارکران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ