ڤیدیۆ؛ دۆرتموند بردییەوە و گەیشتە قۆناخی 16ـی مۆندیال

26-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
دۆرتموند
دۆرتموند
نیشانەکردن دۆرتموند مۆندیالی یانەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی بە یەکەمی کۆمەڵەی شەشەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی مۆندیالی یانەکان، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر ئوڵسان هیوندای ژاپۆنی بەدەستهێنا.
 
دۆرتموند بەهێزەوە چووە نێو یارییەکە، چەندین هێرشی بردە سەر گۆڵی یانە کۆرییەکە، دوای ئەوەی چەند هەلێکی بۆ گۆڵ تۆمارکردن لەدەستدا، لە خولەکی 35 دانیێل سڤێنسۆن گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بۆرووسیا دۆرتموند تۆمارکرد.
 
دوای ئەوەش هێرشەکانی فێستیڤاڵن بۆ سەر گۆڵی رکابەرەکەی بەردەوامبوون، بەڵام بێ ئەنجامبوو و گۆڵی دیکە نەبینرا.
 
بۆرووسیا دۆرتموند یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە، بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ و بە یەکەمی کۆمەڵەی شەشەم یانە ئەڵمانییەکە گەیشتە قۆناخی شازدەی مۆندیالی یانەکان.
 
لە قۆناخی داهاتوودا بۆرووسیا دۆرتموند رووبەڕووی یانەی مۆنتێری مەکسیکی دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە