کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیارێکی گرنگی بۆ دوای مۆندیال دا

26-11-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ جۆرجینا رۆدریگێز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، شوێنێکی تایبەت و جیاواز بۆ هاوسەرگیریکردن لەگەڵ جۆرجینا هەڵدەبژێرێت، کە تەمەنی 511 ساڵە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کەنیسەی مێژوویی فونشاڵی لە دوورگەی مادێرای پۆرتوگال، کە شوێنی لەدایکبوونیەتی، هەڵبژارد بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێزی دۆستی.
 
دۆن رۆناڵدۆ کە تەمەنی 40 ساڵە و جۆرجینای تەمەن 31 ساڵ، لە مانگی ئابی رابردوودا و دوای پەیوەندییەک کە 9 ساڵی خایاند، دەستگیرانداریی خۆیان راگەیاند.
 
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی جۆرناڵ دا مادێرای پۆرتوگالی، یاریزانە نێودەوڵەتییە پۆرتوگالییەکە دوورگەی مادێرای شوێنی لەدایکبوونی وەک شوێنی ئاهەنگەکە هەڵبژاردووە، و پێشبینی دەکرێت ئاهەنگەکە لە هاوینی داهاتوودا دوای مۆندیالی 2026 ئەنجام بدرێت.
 
هێرشبەرەکەی یانەی نەسڕی سعودی، کەنیسەی فونشاڵی هەڵبژاردووە بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی هاوسەرگیرییەکە، پێش ئەوەی ئاهەنگەکە لە هۆتێلێکی نایابدا ساز بکرێت.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی پۆرتوگال، کەنیسەی فونشاڵ بەکۆنترین پەرستگا دادەنرێت لە شوێنی لەدایکبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە لە ساڵی 1514 کراوەتەوە و بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی بەدڵی ئایینی ناوچەکە دادەنرێت، هەروەها بنمیچی کەنیسەکە لە داری ئورز  دروستکراوە.
 
شوێنەکە واتایەکی تایبەتی هەیە بۆ کاپتنەکەی پۆرتوگال، چونکە کەمتر لە دوو میل لەو نەخۆشخانەیەوە دوورە کە تێیدا لەدایکبووە، هەروەها یانەی ناسیۆناڵ مادێرا، کە لە منداڵیدا یاری تێدا کردووە، لێیەوە دوور نییە.
 
دۆن رۆناڵدۆ ساڵی 2016 جۆرجینای ناسیوە کاتێک لە فرۆشگای گوچی لە ئیسپانیا کاری دەکرد، لەو ماوەیەی کە رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید بوو.
 
دوو هاوبەشەکە. رۆناڵدۆ و جۆرجینا  خاوەنی دوو منداڵن - ئالانای تەمەن حەوت ساڵ و بێلای تەمەن سێ ساڵ. هەروەها خێزانێکیان لە سێ منداڵی دیکەی رۆناڵدۆ پێکهێناوە کە لە دوو دایکی دیکە لەدایکبوون، ئەوانیش: کریستیانۆ جونیۆری تەمەن 15 ساڵان، و دووانەیەک بە ناوەکانی ماتیۆ و ئیڤا ماریا، کە هەردووکیان تەمەنیان هەشت ساڵە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرای کردبوو کە منداڵەکانیان هانیانداوە داوای هاوسەرگیری لە جۆرجینا بکات، کە دەستیکردووە بە ژیانێکی پیشەیی نایاب وەک خانمە بازرگان و نمایشکاری جلوبەرگ و بووەتە کەسایەتییەکی بەنێوبانگ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە