پێپ نایەوێت لە ئارتێتا دووربکەوێتەوە و لیڤەرپوولیش چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پرێمەرلیگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رکابەرییەکانی گەڕی 28ـی پرێمەرلیگ بەردەوامدەبن، مانچێستەر سیتی دەیەوێت لە گوشار خستنە سەر ئارسیناڵی پێشەنگ بەردەوامبێت و لیڤەرپوولیش چاوی لە هەڵکشانە.
 
لە درێژەی یارییەکانی ئەم گەڕەی خولەکەدا، ئەمڕۆ پێنج یاریی بەڕێوەدەچن، کاژێر 15:30 یانەی بۆرنمۆوس لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر ساندەرلاند یاریی دەکات، بۆرنمۆوس لەم وەرزەدا ئەنجامەکانی باشن و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکەیە، دەیەوێت لە یاریگەی خۆی سێ خاڵی دیکە بباتەوە بۆ ئەوەی زیاتر پێشبکەوێت.
 
ساندەرلاند لە پلەی دوازدەیەمی ریزبەندە، یانەکە سێ یاریی رابردووی لە پرێمەرلیگدا دۆڕاندووە و چاوی لە باشترکردنی ئەنجامەکانیەتی.
 
کاژێر 18:00 یانەی لیڤەرپوول لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر وێستهام یونایتد یاریی دەکات و دەیەوێ زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە نزیکببێتەوە.
 
لیڤەرپوول دوو یاریی رابردووی لە پرێمەرلیگدا بردووەتەوە و چاوی لەوەیە سوود لە خراپی رکابەرەکەی وەربگرێت بۆ ئەوەی بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە نزیکببێتەوە.
 
وێستهام هەژدەیەمی ریزبەندە، 25 خاڵی هەیە و 2 خاڵ لە نۆتینگهامەوە دوورە، تیپەکە دەیەوێت رکابەری لەسەر مانەوە لە خولەکەدا بکات.
 
لە یارییەکی دیکەدا کە دوایین یاریی ئەمشەوی پرێمەرلیگ دەبێت، یانەی مانچێستەر سیتی دووەمی ریزبەندی خولەکە بەرامبەر لیدز یونایتد یاریی دەکات، ستیزنز دەیەوێت لە گوشارخستنە سەر یانەی ئارسیناڵی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بەردەوامبێت، بۆ ئەوەش پێویستی بەبردنەوەی سێ خاڵی یارییەکەیە.
 
مانچێستەر سیتی دوایین سێ یاریی لە پرێمەرلیگدا بردووەتەوە، یارییەکەی ئەمشەو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاریی دەکات و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
 
لیدز یونایتد لە یاریگەی خۆیدا باش یاریی دەکات و دۆڕان لە یارییەکەی ئەمشەودا رەنگە زیاتر ئەوان لە پلەکانی دواوە نزیک بکاتەوە، لەکاتێکدا ئێستا پازدەیەمی ریزبەندە، بۆیە دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێ بۆ ئەوەی بە ئەنجامێکی باشەوە یارییەکە تەواو بکات.


 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە