ڤیدیۆ؛ مێسی سەرکردایەتی بردنەوەیەکی گەورەی ئینتەرمەیامی دەکات

28-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
مێسی و سوارێز
مێسی و سوارێز
نیشانەکردن لیۆنێل میسی ئینتەرمەیامی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، سەرکردایەتیی یانەی ئینتەرمەیامیی کرد بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵ و بردنەوەیەکی گەورەیان بەرامبەر یانەی نیوئینگلاند تۆمارکرد.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 11ـی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەرمەیامی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی نیوئینگلاند یارییکرد، دوای تەنیا 36 خولەک یارییکردن تۆماس چانکالای گۆڵی پێشکەوتنی بۆ نیوئینگلاند تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 32 لیۆنێل مێسی ئەنجامەکەی بۆ ئینتەرمەیامی یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
 
لە خولەکی 67 مێسی گۆڵی دووەمی خۆی و ئینتەرمەیامیی تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست، دوای ئەوە بێنیامین کرێماسکی بە ئاستی مێسی گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد.
 
لیۆ بە یادەوەرییەکانی سەردەمی یارییکردنیان بۆ بارسێلۆنا، تۆپێکی دایە لویس سوارێز، ئەویش بەشداریی لە لیستی گۆڵکارانی یارییەکەدا کرد.
 
یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندیی یانەی ئینتەرمەیامی کۆتاییهات، مێسی و هاوڕێکانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان سێ خاڵیان بەدەستهێنا و لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بوونە خاوەنی 21 خاڵ و ئەمە شەشەم یارییە لەم وەرزەدا دەیبەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە