ئیبرا گەڕایەوە

28-05-2020
سامان عەدنان
نیشانەکردن زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ
A+ A-

رووداو - هەولێر

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی یانەی میلانی ئیتاڵی گەڕایەوە سوێد، دوای ئەوەی تووشی پێکانبوو.

میدیای ئیتاڵیا رایگەیاند، ئیبرا دوای ئەوەی لەم هەفتەیەدا لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەیدا تووشی پێکانبوو، مەترسییەکی زۆری لای هەمووان دروستکرد، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان ئەو باشە.

بەپێی زانیارییەکان ژێیەکانی پاژنەی قاچی یاریزانەکە هیچ کێشەیەکی نییە و دوای ئەوەی پشکنینی دیکەی بۆ دەکرێت، دەتوانێت ماوەیەک پشووبدات و مانگی داهاتوو بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.

ئیبرا ماوەی تووشبوونی پێکانەکەی بە هەل زانیووە بۆ ئەوەی بچێتەوە سوێد، لە ماڵەکەی کاتەکانی بەڕێبکات و قۆناخی چارەسەریی پێکانەکەی جێبەجێبکات، کە ماوەی هەفتەیەک بوو لە ئیتاڵیابوو، دوای ئەوەی یانەکەی بڕیاریدا مەشق و راهێنانەکانی دەستپێبکاتەوە.

پێشتر ئیبراهیمۆڤیچ رایگەیاندووە، تاوەکو کۆتاییهاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە لەگەڵ رۆسۆنێری دەمێنێتەوە و پابەندی گرێبەستەکەی دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە