رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ ئێوارە تیروپشکی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا رادەکێشرێت و چاوەڕواندەکرێت لە قۆناخی یەکەمدا یاریی بەهێز و سەرنجڕاکێش ببینرێن.
کاژێر 19:00 تیروپشکی وەرزی نوێ 2025-2026ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا رادەکێشرێت، بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک 36 یانە بەشداری لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن.
36 یانە بەشدارەکە بەسەر 4 ئاستی جیاواز دابەشکراون، هەر یەکێک لە یانەکان لە قۆناخی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا 8 یاری دەکات، چوار یاری لەنێو یاریگەی خۆی و چوار یاریش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی.
ئاستی یەکەم؛
پاریس سانجێرمان
ریال مەدرید
مانچێستەر سیتی
بایرن میونشن
لیڤەرپوول
ئینتەرمیلان
چێڵسی
بۆرووسیا دۆرتموند
بارسێلۆنا
ئاستی دووەم
ئارسیناڵ
لێڤەرکوزن
ئاتلێتیکۆ مەدرید
بێنفیکا
ئاتالانتا
ڤیاریال
یوڤێنتوس
فرانکفۆرت
کلەب برووج
ئاستی سێیەم
تۆتێنهام
ئایندهۆڤن
ئایاکس
ناپۆلی
سپۆرتینگ
ئۆڵیمپیاکۆس
سلاڤیا پراگا
بۆدۆ گلیمت
مارسیلیا
ئاستی چوارەم
کۆپێنهاگن
مۆناکۆ
گاڵاتەسەرای
یونیەن سانت ژیلواس
قەرەباخ ئاگدام
ئاتلێتیک بیلباو
نیوکاسڵ
پافۆس
کایرات ئالماتی
.png)
.png)
بەپێی بنەماکانی راکێشانی تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
- یانەکانی ئاستی یەکەم، لە هەر ئاستێک بەرامبەر دوو یانەی جیاواز یاری دەکەن.
- یانەکان لە قۆناخی یەکەمدا 8 یاری دەکەن، 4 یاری لە یاریگەی خۆیان، 4 یاری لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان.
- نابێت دوو یانەی سەر بە یەک فیدراسیۆن لە قۆناخی یەکەمدا رووبەڕووی یەک ببنەوە.
- نابێت یانەکان لە قۆناخی یەکەمدا بەرامبەر زیاتر لە دوو یانەی سەر بە یەک فیدراسیۆن یاری بکەن.
- رۆژی شەممە 30-8-2025 خشتەی تەواوی یارییەکان یەکلادەبێتەوە
وادەی دەستپێکردنی چامپیۆنزلیگ
16/18/9/2025 گەڕی یەکەم دەکرێت.
30/9 و 1/10 گەڕی دووەم بەڕێوەدەچێت.
21/22/10/2025 یارییەکانی گەڕی سێیەم دەکرێن.
4/5/11/2025 یارییەکانی گەڕی چوارەم دەکرێن.
25/26/11/2025 یارییەکانی گەڕی پێنجەم دەکرێن.
9/10/12/2025 یارییەکانی گەڕی شەشەم دەکرێن.
20/21/112025 یارییەکانی گەڕی حەوتەم دەکرێن.
28/1/2026 یارییەکانی گەڕی هەشتەم و کۆتایی قۆناخی یەکەم بەڕێوەدەچن.
17/18/2/2026 یارییەکانی چوونی قۆناخی پلەی ئۆف دەکرێن.
24/25/2026 یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆف دەکرێن.
10/11 لەگەڵ 17/18/3/2026 یارییەکانی چوون و گەڕانەوەی قۆناخی 16 دەکرێن.
7/8/4/2026 یارییەکانی چوونی قۆناخی 8 دەکرێن.
14/15/4/2026 یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخی 8 دەکرێن.
28/29/4/2026 یارییەکانی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی دەکرێن.
5/6/5/2026 یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی دەکرێن.
رۆژی 30/5/2026 یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە بوداپێست بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ