رووداو دیجیتاڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ جونیۆر، لەسەر مەشقەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار 16 ساڵانی پۆرتوگال بەردەوامە و خۆی بۆ پاڵەوانێتیی جانی فیدراسیۆنەکان ئامادەدەکات کە رکابەرییەکانی لە تورکیا بەڕێوەدەچن.
جونیۆر یەکەمجارە بۆ تیپی خوار 16 ساڵانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بانگهێشت دەکرێت و زیاتر لە هەفتەیەکە لەگەڵ تیپەکە خۆی بۆ پاڵەوانێتییەکە ئامادەدەکات و دەیەوێت بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەوێت بۆ ئەوەی لەسەر هەنگاوەکانی باوکی بڕوات و ببێتە ئەستێرەیەکی بەنێوبانگی تۆپی پێ.
لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەدا و بۆ پاڵپشتیکردنی زیاتری جونیۆر، دۆلۆرێس ئاڤیێرۆ، دایکی رۆناڵدۆ و داپیری جونیۆر ئامادەبوو و لە نزیکەوە چاودێریی نەوەکەی دەکات.
پێشتر جونیۆر بۆ تیپی خوار 15 ساڵانی پۆرتوگال یاریی دەکرد و لە یارییەکانی ئەو تیپەدا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد، ئەمەش بووە هۆکاری بانگهێشتکردنی بۆ تیپی خوار 16 ساڵان، بەم هەنگاوەش جونیۆرز زیاتر لە بەدیهێنانی خەونی باوکی نزیکدەبێتەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ باوکی یاری بکات.
جونیۆر ساڵی 2010 لە شاری سان دیێگۆی ئەمریکا لە دایکبووە، دەتوانێت بۆ چەند وڵاتێکی جیاواز یاری بکات، ئەمریکا، پۆرتوگال و ئیسپانیا، بەڵام هێشتا دیار نییە لە داهاتوودا دەبێتە یاریزانی هەڵبژاردەی یەکەمی کام وڵات.
لە ماوەی رابردوودا میدیای ئیسپانیا، چەندجارێک هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید دەیەوێت جونیۆر بباتە ریزەکانی یانەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ