رووداو دیجیتاڵ
یانەی چێڵسی ئینگلیزی خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکان، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی دراماتیکیی بەرامبەر یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی بەدەستهێنا.
یاریی نێوان هەردوو یانە سەرنجڕاکێش و بەهێزبوو، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و زریانێکی بەهێزەوە دوو کاژێر راگیرا، کاتێک یارییەکە راگیرا هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون. بەڵام دوای ئەوەی چێڵسی ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد.
سەرەتا لە خولەکی 63 ریس جەیمس بەلێدانی راستەوخۆ گۆڵێکی جوانی بۆ لەندەنییەکان تۆمارکرد.
لە دوایین خولەکی کاتی زیادکراودا ئانخێل دیماریا بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ بێنفیکا یەکسانکردەوە و یارییەکە چووە کاتی زیادکراو.
لە خولەکی 107 کریستۆڤ ئێنکونکو گۆڵی دووەمی بۆ چێڵسی تۆمارکرد، دوای 7 خولەک پێدرۆ نێتۆ، یانە لەندەنییەکەی کردە خاوەنی سێ گۆڵ.
سێ خولەک پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە دێسبوری هال گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد، چێڵسی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی مۆندیالی یانەکان.
لە قۆناخی 8ـی مۆندیالی یانەکاندا، چێڵسی بەرامبەر یانەی پاڵمێراسی بەرازیلی یاری دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ