ڤیدیۆ؛ چێڵسی گەیشتە پێشکۆتایی مۆندیال

05-07-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
چێڵسی
چێڵسی
نیشانەکردن چێڵسی مۆندیالی یانەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی چێڵسی ئینگلیزی خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەرامبەر یانەی پاڵمێراسی بەرازیلی بەدەستهێنا.
 
لە خولەکی 16 کۆڵ پاڵمەر گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانە لەندەنییەکە تۆمارکرد، نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی چێڵسی کۆتاییهات.
 
لە خولەکی 52 ئێستێڤاو، کە یاریزانی چێڵسییە و هێشتا پەیوەندیی بە یانەکەوە نەکردووە، بە جوانترین شێوە ئەنجامەکەی بۆ پاڵمێراس یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکی 82 ئاگوستین گیای، بە هەڵە گۆڵی دووەمی بۆ چێڵسی لە دژی یانەکەی تۆمارکردەوە.
 
لە دوایین خولەکی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا جواو پێدرۆ، یاریزانی نوێی چێڵسی نزیکبوو گۆڵی سێیەم تۆماربکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
 
چێڵسی یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان.
 
لە قۆناخی داهاتوودا چێڵسی بەرامبەر یانەی فلومینێنسی بەرازیلی یاری دەکات و یارییەکە رۆژی سێشەممە کاژێر 22:00 دەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە