رووداو دیجیتاڵ
یانەی چێڵسی خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی رکابەرییەکانی مۆندیالی یانەکان، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی تەرەجی تونسی بەدەستهێنا.
چێڵسی لە رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکان و لە کۆمەڵەی چوارەمدا بەرامبەر تەرەجی یارییکرد.
لە خولەکی دووەمی کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمدا تۆسن ئادارابیۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی چێڵسی تۆمارکرد.
هەر خولەکێک دوای ئەوە لیام دێلاپ یەکەم گۆڵی خۆی بەدرێسی چێڵسییەوە تۆمارکرد و یانە ئینگلیزییەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ.
خولەکێک پێش تەواو بوونی کاتی زیادکراوی نیوەی دووەمی یارییەکە تیریگی جۆرجی گۆڵی سێیەمی بۆ چێڵسی تۆمارکرد.
لەندەنییەکان یارییەکەیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و بە دووەمی کۆمەڵەکە بە شەش خاڵ گەیشتنە قۆناخی داهاتووی مۆندیالی یانەکان.
لە قۆناخی داهاتووی مۆندیالی یانەکاندا، یانەی چێڵسی بەرامبەر یانەی بێنفیکا یاری دەکات.
لە سێ گەڕی مۆندیالی یانەکاندا، یانەی تەرەجی تونسی تەنیا یەک یاریی بردەوە و لە دوو یارییدا دۆڕا، بەمەش بە تەنیا سێ خاڵ ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە کرد و بووە دووەم یانەی ئەفریقی لە دوای یانەی ئەهلی میسری لە پاڵەوانێتییەکە بچێتە دەرەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ