ریال مەدرید بڕیاری دەرکردنی ئەستێرەیەکی دەدات

30-06-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن داڤید ئالابا ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراوی ریال مەدرید بەرامبەر یەکێک لە ئەستێرەکانی، پرسیاری ئەوەی هێناوەتە ئاراوە کە ئایا کۆتایی کاروانی لەگەڵ یانەی شاهانە نزیکبووەتەوە لە کۆتایی؟.
 
لەکاتێکدا کە یانەی ریال مەدرید ئەم هاوینە لەسەر ئاستی گرێبەستەکان جوڵەیەکی بێوێنەی بەخۆیەوە بینیوە، وا دیارە تیشکەکان لەسەر گرێبەستە نوێیەکان لادەدرێن و دەخرێنە سەر ناوەکانی دیکە کە لەوانەیە بەبێدەنگی یانەکە جێبهێڵن. 
 
بڕیارە لەناکاوەکەی کارگێڕیی یانەکە بەرامبەر داڤید ئالابا چەندین پرسیاری دروست کردووە، بەتایبەت دوای چەندین ساڵ کە وەک یاریزانێکی سەرەکی لە هێڵی بەرگریدا پشتی پێ دەبەسترا.
 
ئالابا کە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 ستوونێکی سەرەکی بوو لە هێڵی بەرگریدا، لەناکاو خۆی لە دەرەوەی پلانەکانی راهێنەردا دۆزییەوە دوای ئەوەی تووشی پێکانێکی قورس بوو لە ئەژنۆیدا. 
 
لەدوای گەڕانەوەی، ئەو یاریزانە نەیتوانیوە پێگەی جارانی خۆی بەدەستبهێنێتەوە، ئەمەش وای لە ستافی هونەری کرد کە پێشینەکانیان لە هێڵی بەرگریدا دابڕێژنەوە و بیخەنە ریزبەندییەکی دوورترەوە، لە دوای چەند ناوێکی گەنج و نوێی یانەکەوە.
 
ئەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، ئەوەیە کە یانەکە هەوڵیداوە لەڕێگەی دانوستاندنەوە و بەڕەزامەندیی هەردوولا گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام گفتوگۆکان نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک. سەرەڕای ئەوەش کارگێڕیی یانەکە پێی باشترە ئەم هاوینە لە مووچە زەبەلاحەکەی رزگاری بێت، لەبری ئەوەی چاوەڕێ بکات تاوەکو کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەساڵی 2026 و ئەوکات بەبێ بەرمابەر دەڕوات.
 
ریال مەدرید برە پارەیەک بەفرۆشتنی ئالابا بەدەستبێنێت و بۆ گرێبەستی دیکەی نوێ سوودی لێوەربگرێت، بەڵام دەستەوارەی بۆ نەهاتووە بەهۆی دابەزینی ئاستی و بەرزیی مووچەکەیە، بۆیە واپێدەچێت رۆیشتنی بەو ئاسانییە نابێت کە کارگێڕیی یانەکە پلانی بۆ دادەنێت.
 
جێی سەرسوڕمانە کە ئەم یاریزانە هێشتا بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دادەنرێت، ئەمەش وای لێدەکات سوورتر بێت لەسەر مانەوەی، لانیکەم بۆ وەرزێکی دیکە، تەنانەت ئەگەر لە پلانەکانی پێکهاتەی سەرەکیی چابی ئەلۆنسۆشدا نەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە