ریال مەدرید بڕیاری داوە یاریزانە شوشەییەکەی بفرۆشێت

17-07-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن داڤید ئالابا ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بۆ کەمکردنەوەی بڕی مووچەی یاریزانەکانی، ریال مەدرید خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە ئەستێرە شوشەییەکەی، کە بە بەردەوامی تووشی پێکان دەبێت.
 
ریال مەدرید خۆی ئامادە دەکات، بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە نەمساییەکەی، دەیڤد ئالابا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.
 
بەپێی میدیای ئیسپانیا، ریال مەدرید بەڕژدی بیر لەوە دەکاتەوە ئەم هاوینە دەستبەرداری ئالابا ببێت، بۆ زیادکردنی شوێنێک لە لیستی یانەکەدا و کەمکردنەوەی بڕی مووچەکان پێش ئەنجامدانی هەر گرێبەستێکی نوێ.
 
ریال مەدرید تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ 4 یاریزاندا کردووە، کە بریتین لە دین هاوسن، ترێنت ئەلێکساندەر-ئارنۆڵد، ئەلڤارۆ کارێراس و فرانکۆ ماستانتۆنۆ.
 
ریال مەدرید هیوادارە ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری لیڤەرپوول، لە هاوینی ئەمساڵدا بباتە ریزەکانییەوە. تەنیا یەک وەرز لە گرێبەستەکەی یاریزانە فەرەنسییەکە لەگەڵ رێدز ماوەتەوە و هەموو هەوڵێکی نوێکردنەوەی رەتدەکاتەوە.
 
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئالابا مووچەیەکی ساڵانەی بە بڕی 12.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئەمەش وایلێدەکات ببێتە یەکێک لەو یاریزانانەی کە بەرزترین مووچەیان لە ریال مەدرید هەیە.
 
ئالابا لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی ڤیاریال لە مانگی کانوونی یەکەمی 2023 تووشی پچڕانی بەستەری خاچی پێشەوەی ئەژنۆی بوو و بەهۆیەوە نەشتەرگەری بۆ کرا.
 
سەرەڕای گەڕانەوە کاتییەکەی بۆ نێو یاریگاکان لە سەرەتای ساڵی 2025، بەڵام پێکانە یەک لەدوای یەکەکان لە بەشداریکردن دووریان خستەوە، بەجۆرێک کە وەرزی رابردوو تەنیا بەشداری لە 14 یارییدا کردووە.
 
پێگەی ئالابا لەنێو بەرگریکارانی ریال مەدریددا دابەزیوە و ئێستا لەدوای ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر، ئیدێر میلیتاو، دین هاوسن و راول ئاسێنسیۆوە دێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە