خەسرۆ هەرکی: حەزدەکەم لەژێر سەرپەرشتی بابۆ راهێنان بکەمەوە

30-08-2025
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن سەمیر بابۆ خەسرۆ هەرکی
A+ A-
رووداو دێجیتاڵ 

خەسرۆ هەرکی، یاریزانی پێشووی یانەی چوارقوڕنە بۆ رووداو سپۆرتس ئاشکرایکرد کە سەمیر بابۆی راهێنەری پیشووی هانی داوە بچێتە ریزەکانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر.
 
خەسرۆ بۆ وەرزی نوێ پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی هەولێرەوە کردووە و لە لێدوانیکیدا بۆ رووداو سپۆرتس گوتی "سەمیر بابۆ و کەیفی عەبدولڕەحمان هۆکاری سەرەکی پەیوەندیکردنم بوون بە یانەی پێشمەرگەی هەولێرەوە". 
 
ئەو یاریزانە پێشتر لەگەڵ سەمیر بابۆ لە یانەی پێشمەرگەی هەولێر نازناوی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێناوە و ئەم وەرزەش دەیەوێت لەژێر سەرپەرشتی کەیفی عەبدولڕەحمانی راهێنەری نوێی پیشمەرگەی هەولێر رکابەری بەدەستهێنانی نازناوەکان بکات.
 
خەسرۆ هەرکی، لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ رووداو سپۆرتس گوتی "وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی چوارقوڕنە بووم و خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ هاندەرانی ئەم یانەیە هەیە، بەڵام بۆ وەرزی نوێ دەچمە پێشمەرگەی هەولێر".
 
ئەو زیاتر گوتی "کاپتن سەمیر بابۆ و کەیفی عەبدولڕەحمان پەیوەندییان پێوەکردم بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر بکەم، منیش بەخۆشحاڵییەوە قبوڵم کرد و دەگەڕێمەوە ماڵی خۆم".
 
هەرکی، زیاتر بە رووداو سپۆرتسی گوت "سەمیر بابۆ، راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر، پێیگوتم کە بۆ وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی و لەگەڵ خۆی دەیباتە ئەو یانەی کە بابۆ سەرپەرشتی دەکات، بەشانازییەوە دەچمە ئەو یانەیەی کە بابۆی لێدەبێت". 
 
ئەو یاریزانە تەمەن 33 ساڵانە، پێشتر یاری بۆ یانەکانی خولەکانی عێراقی کردووە، درێسی هەولێر، کەرخ و پێشمەرگەی سلێمانی پۆشیوە و دەیەوێت جارێکی دیکە لە یانەیەکی خولی ئەستێرەکانی عێراق درێژە بە کاروانی وەرزشیی خۆی بدات. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە