مانسیتی بە ئاسانی بردییەوە

31-08-2019
ڕۆژان عه‌بدولره‌حمان
نیشانەکردن مانچێستەر سیتی
A+ A-

رووداو-هەولێر

یانەی مانچێستەر سیتی بردنەوەیەکی ئاسانی لە نێو یاریگای خۆیدا بەدەستهێنا.

لە ئیتیحاد مانچێستەر سیتی پێشوازی لە یانەی برایتۆن کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە.

تەنیا دوو خولەک بەسەر یارییەکەدا تێپەڕی کێڤن دیبرۆین گۆڵێ یەکەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد، پێش تەواوبوونی ئەم گێمە بە سێ خولەک سێرجیۆ ئاگوێرۆ گۆڵی دووەمیشی بۆ سیتیزن زیادکرد.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 55 ئاگوێرۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی مانچێستەر سیتی تۆمارکرد، لە خولەکی 79شدا بێرناردۆ سێلڤا گۆڵی چوارەم و کۆتایی یارییەکەی تۆمارکرد.

 مانچێستەر سیتی پاڵەوانی گەڕی چوارەمی ئینگلتەرایەو  بە 10 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە لە دوای یانەی لیڤەرپوولەوە دێت لە پێشەنگی خولەکەیە  بە 12 خاڵ

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە