رووداو دیجیتاڵ
لە دارستانە چڕەکانی باکووری رۆژهەڵاتی ئوسترالیا، شوان و زانا و دارەوان پێکەوە سەرقاڵی پڕۆژەیەکن؛ ئامانجیان ئەوەیە لەڕێگەی ئامێری (جی پی ئێس) و مانگی دەستکردەوە، چاودێریی جووڵەی گا کێوییەکان بکەن.
ئەندرو هۆسکین، لێکۆڵەر دەڵێت، "ئەمە گەورەترین پڕۆژەی چاودێریی ژیانی کێوییە، بەتایبەتی گەورەترین پڕۆژەی چاودێریی گا کێوییە کە تاوەکو ئێستا کراوە. جوانترین بەشیشی ئەوەیە کە لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە دەکرێت."
لەبەرئەوەی ژمارەی گایەکان زۆرە، زیان لە دارستانەکان دەدەن. ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە، ئەگەر پێویست بکات کۆیان بکەنەوە و بیانگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
ئەلێکس ئێرنێست، رێکخەری پڕۆژەی چاودێریی ئاژەڵانی کێوی دەڵێت، "لەڕاستیدا دەست بە چاودێریی جووڵەی گایەکان دەکەین و ئەوەی گاگەلەکە بۆ کوێ دەڕۆن. ئەمە یارمەتیدەر دەبێت لە کۆکردنەوەیان یان ئەوەی گواستنەوەیان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە."
نزیکەی 22 هەزار گاکێوی لە ناوچەی ئانۆم دەژین و بە بەردەوامی زیان لە دارستانەکان دەدەن.
پڕۆژەی چاودێریی گا کێوییەکان بۆ ماوەی چوار ساڵ جێبەجێ دەکرێت و سەرەتا بە گرتنی گایەکان و پاشان بە تۆمارکردن و دانانی ئامێری جی پی ئێس بەردەوام دەبێت. داتاکان راستەوخۆ دەنێردرێن بۆ مانگی دەستکرد و بەو چەشنە جووڵەیان کۆنترۆڵ دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ