لە شاری نیوئۆرلینز ئەمریکا شۆفێرێک بە بارهەڵگرەکەیەوە خۆی بەنێو خەڵکدا کرد؛ 10 کەس کوژران

01-01-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری نیوئۆرلینزی ئەمریکا، شۆفێرێک بە بارهەڵگرێکەوە خۆی بەنێو خەڵکدا دەکات، لەئەنجامدا 10 کەس کوژران. 
 
بەرپرسانی شارەکە دەڵێن، لە شەقامی باربۆن کە شوێنێکی گەشتیارییە لە شاری نیوئۆرلینزی سەر بە ویلایەتی لویزیانا، بارهەڵگرێک "بە خیراییەکی زۆر" خۆی بەنێو خەڵکیدا کردووە، لەئەنجامدا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 30ـی دیکەش بریندار بوون. دەشڵێن، "دوای رووداوەکە شۆفێرەکە دابەزیوە و دەستی بە تەقەکردن کردووە. 
 
رووداوەکە لەکاتێکدا بووە، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە شوێنەکە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری لێ بووە. 
 
پۆلیسی شارەکە هێرشەکەی بە "تیرۆرستی" ناوبرد و گوتی، "هێرشکارەکە ویستوویەتی زۆرترین کەس بکوژێت."
 
پۆلیس هەروەها دەڵێت، تەقەیان لە هێرشکارەکە کردووە و برینداریان کردووە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنەکە ئاداری 2024ـە.

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا داوای دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس و حیزبوڵڵا کرد ئەگەر چەک نەکرێن. هاوکات بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرقاڵی جێگیرکردن و پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی لە کەرتی غەززە.