ماکرۆن: تاوەکو دوایین چرکە دەمێنمەوە و ناهێڵم دەستوەردانی دەرەکی هەبێت

01-01-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیامی سەری ساڵدا بەڵێنی دا تاوەکو "دوایین چرکە"ی دەسەڵاتەکەی لە کۆشکی ئێلیزێ بمێنێتەوە؛ ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەوانەی داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەکەن دوای ساڵێک لە پشێویی سیاسی و لەدەستدانی زۆرینەی پەرلەمان.
 
شەوی چوارشەممە، 31-12-2025، ماکرۆن لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، ساڵی نوێ (2026) دوایین ساڵی تەواوەتیی سەرۆکایەتییەکەی دەبێت پێش هەڵبژاردنەکانی 2027. ماکرۆن گوتی: "تاوەکو دوایین چرکە لە کارکردن بەردەوام دەبم. هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بە هێمنترین شێوە بەڕێوەبچێت، بەتایبەتی بەبێ هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی."
 
فەرەنسا ماوەیەکە تووشی چەقبەستوویی سیاسی بووە، بەتایبەت دوای ئەوەی ماکرۆن هەڵبژاردنی پێشوەختی راگەیاند و زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا. ئێستا حکومەتەکەی سێباستیان لیکۆرنو (سێیەم سەرۆکوەزیران لەدوای هەڵبژاردنەکان) بەدەست تێپەڕاندنی بودجەی کەمکردنەوەی خەرجییەکانەوە دەناڵێنێت.
 
سەرۆکی فەرەنسا ساڵی 2026ـی بە "ساڵی بەسوود" وەسفکرد و ئاشکرای کرد کار دەکەن بۆ "پاراستنی منداڵان و هەرزەکاران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان." بەپێی زانیارییەکان، حکومەت دەیەوێت لە ئەیلوولی داهاتووەوە بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بۆ خوار تەمەن 15 ساڵ قەدەخە بکات.
 
ئەم پەیامەی ماکرۆن لە کاتێکدایە، راپرسییەکان ئاماژە بە بەهێزبوونی بەرەی راستڕۆ دەدەن. مارین لوپێن کە پێشتر داوای دەستلەکارکێشانەوەی ماکرۆنی کردبوو، ئێستا خۆی رووبەڕووی سزای قەدەخەکردنی کارکردن بووەتەوە، بەڵام جۆردان باردێلا (30 ساڵ) وەک جێگرەوەی ئەو بۆ هەڵبژاردنی 2027 ئامادە کراوە و راپرسییەکان دەڵێن دەرفەتی بردنەوەی هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی گووگڵ

گووگڵ دەڵێت بۆ راهێنانی ژیریی دەستکرد، مافی خۆیەتی هەموو شتێکی ئینتەرنێت کۆپی بکات

کۆمپانیای گووگڵ لە کێشەیەکی گەورەی یاساییدایە و دەڵێت، بۆ راهێنانی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکردی وەک Gemini، مافی ئەوەی هەیە هەموو ئەو زانیارییانە بەکاربهێنێت و کۆپی بکات کە بە شێوەی گشتی لەسەر ئینتەرنێت بەردەستن، تەنانەت ئەگەر مافی لەبەرگرتنەوەشیان پارێزراو بێت