مەمدانی، گەنجە موسڵمانە چەپەکە وەک سەرۆکشارەوانیی نیویۆرک دەستبەکاربوو

48 خولەک له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زۆهران مەمدانی، گەنجێکی چەپڕۆی ئەمریکا وەک یەکەم موسڵمان سوێندی یاسایی خوارد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکشارەوانیی نیویۆرک؛ چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی ئەجێندا سیاسییەکەیەوە خولێکی پڕ لە ململانێی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەبێت.
 
دوای نیوەشەو و لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ، رۆژی پێنجشەممە 1-1-2026، مەمدانیی تەمەن 34 ساڵ لە وێستگەیەکی میترۆی چۆڵکراو لەژێر باڵەخانەی شارەوانی سوێندی یاسایی خوارد. هەڵبژاردنی ئەم شوێنە وەک هێمایەک بوو بۆ پابەندبوونی بە خزمەتکردنی "چین و توێژی کرێکاران."
 
مەمدانی، سەر بە پارتی دیموکراتەکانە و لە کاتی بانگەشەدا بەڵێنی دابوو رووبەڕووی گرانیی بژێوی ژیان ببێتەوە، ئەجێندایەکی گەورەی هەیە کە خۆی لە "راگرتنی کرێی خانووبەرە، دایەنگەی گشتی و پاسی بێ بەرامبەر" دەبینێتەوە.
 
مەمدانی لە رێوڕەسمەکەدا بە رۆژنامەڤانانی گوت: "ئەمە گەورەترین شانازیی تەمەنمە."
 
 
ئەوەی جێی سەرنجە پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان سەرۆکشارەوانییە نوێیەکە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە. ترەمپ کە خۆیشی خەڵکی نیویۆرکە، پێشتر مەمدانی بە "شێتێکی کۆمۆنیست" وەسفکردبوو و هەڕەشەی بڕینی بودجەی فیدراڵی لە شارەکە کردبوو ئەگەر مەمدانی هەڵبژێردرێت؛ لە بەرامبەردا مەمدانی ترەمپ بە "فاشیست" وەسفدەکات.
 
شارەزایان پێیان وایە خاڵی سەرەکیی بەریەککەوتنی نێوان واشنتن و نیویۆرک پرسی کۆچبەران دەبێت، چونکە ترەمپ دەستی بە هەڵمەتی دەرکردنی پەناخوازان کردووە و مەمدانیش بەڵێنی پاراستنیانی داوە.
 
لە یەکێک لە بانگەشەکانی ساڵی 2025ـدا، مەمدانی بەڵێنی دا 165 ملیۆن دۆلار بۆ پرسی یاسایی پەناخوازان تەرخان دەکات، بۆ ئەوەی لە دادگە پارێزەریان بۆ دابین بکرێت و رووبەڕووی دەرکردن نەبنەوە.
 
لێتیشا جەیمس، داواکاری گشتیی نیویۆرک (کە پێشتر لە دادگە لە دۆسیەیەکدا سەرکەوتنی بەسەر ترەمپدا بەدەستهێنابوو)، سوێندی یاسایی بە مەمدانی دا. لە رێوڕەسمەکەدا مەمدانی دەستی لەسەر قورئانی پیرۆزدا دانا.
 
مەمدانی لە ئۆگەندا لە خێزانێکی بە رەگەز هیندی لەدایکبووە و لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە چووەتە نیویۆرک. ئەو شوقە کرێیەکەی خۆی لە ناوچەی (کوێنس) جێدەهێڵێت و دەچێتە کۆشکی سەرۆکشارەوانی لە مانهاتن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیم جۆنگ ئوون و کچەکەی و هاوژینەکەی لە ئاهەنگی سەری ساڵی 2026.

کیم جۆنگ ئوون لە ئاهەنگێکی 150 هەزار کەسیدا دەرکەوت؛ کچەکەی ماچی دەکات

سەرۆکی کۆریای باکوور بە یاوەریی خێزانەکەی بەشداری لە ئاهەنگێکی جەماوەریی گەورەدا کرد بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ؛ لە دیمەنێکی دەگمەندا میدیای فەرمیی وڵاتەکە کچەکەی کیم جۆنگ ئوونیان نیشاندا کە ماچی باوکی دەکات.