ئەمریکا 5 بەلەمی "بازرگانانی مادەی هۆشبەر"ـی کردە ئامانج و 8 کەس کوژران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سوپای ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژدا هێرشی کردووەتە سەر پێنج بەلەم کە گومانی گواستنەوەی مادەی هۆشبەریان لێ کراوە؛ بەهۆیەوە هەشت کەس کوژراون و ژمارەیەکیش دوای ئەوەی خۆیان هەڵداوەتە نێو دەریاوە، چارەنووسیان دیار نییە.
 
فەرماندەیی باشووری سوپای ئەمریکا (SOUTHCOM) بڵاوی کردەوە، لە دوو رۆژی رابردوودا ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی قاچاخچییانی هۆشبەر چڕکردووەتەوە. بەپێی سوپاکە، لە هێرشەکانی رۆژی سێشەممەدا 30-12-2025 "سێ بەلەم بەشێوەی ریزبەند رۆیشتوون و هۆشبەریان پێبووە؛ لەکاتی کردنەئامانجیاندا سێ کەس لە بەلەمی یەکەم کوژراون."
 
لەبارەی بەلەمەکانی دیکەوە، سوپای ئەمریکا دەڵێت، سەرنشینەکان خۆیان هەڵداوەتە نێو دەریا و لە بەلەمەکان دوورکەوتوونەتەوە پێش ئەوەی بۆردوومان بکرێن، "بۆ ئەو مەبەستەش تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکان ئاگادار کراونەتەوە بۆ گەڕان بەدوایاندا."
 
هەرچەندە شوێنی دیاریکراوی هێرشەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێدەچێت لە دەریای کاریبی یان رۆژهەڵاتی زەریای هێمن بووبێت.
 
رۆژی چوارشەممەش لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر دوو بەلەم، پێنج گومانلێکراوی دیکە کوژران. بەمەش کۆی گشتیی ئەو بەلەمانەی لە سەرەتای ئەیلوولی رابردووەوە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە کراونەتە ئامانج، گەیشتە 35 بەلەم و ژمارەی کوژراوانیش 115 کەسی تێپەڕاند.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پاساوی بۆ ئەو هێرشانە هێناوەتەوە و دەڵێت "پێویستن بۆ رێگریکردن لە لێشاوی هۆشبەر بۆ نێو ئەمریکا" و دۆخەکەشی بە "ململانێی چەکداری" لەگەڵ باندەکانی مادەی هۆشبەر وەسف کردووە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە بەشێک لە یاساناسان و پەرلەمانتارانی دیموکرات رەخنە لەو شێوازە دەگرن و بە "تاوان"ـی دەزانن، بەتایبەت دوای ئەوەی لە رووداوێکی مانگی ئەیلوولدا سوپای ئەمریکا بۆردوومانی ئەو رزگاربووانەی کردبوو کە لە بەلەمەکان مابوونەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جیهان بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە ساڵی 2026 کرد.

جیهان بەم شێوەیە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد

دەستپێکردنی ساڵێکی نوێ، تەنیا گۆڕینی ژمارەیەک نییە لە ساڵنامەی زایینیدا، بەڵکو ساتێکی جیهانییە، تێیدا مرۆڤایەتی لە دەوری یەک ئومێد کۆدەبێتەوە: "ئومێدێک بۆ داهاتوو". هەرچەندە زمان، ئایین و کولتوورەکان جیاوازن، بەڵام جیهان لە شەوی سەری ساڵدا دەبێتە گوندێکی بچووک، هەمووان تێیدا بە زمانی خۆشی و ئاهەنگگێڕان دەدوێن، بەڵام لە هەر وڵات و شوێنێک بەجۆرێک ئەو ساتە یاد دەکرێتەوە.