کیم جۆنگ ئوون لە ئاهەنگێکی 150 هەزار کەسیدا دەرکەوت؛ کچەکەی ماچی دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی کۆریای باکوور بە یاوەریی خێزانەکەی بەشداری لە ئاهەنگێکی جەماوەریی گەورەدا کرد بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ؛ لە دیمەنێکی دەگمەندا میدیای فەرمیی وڵاتەکە کچەکەی کیم جۆنگ ئوونیان نیشاندا کە ماچی باوکی دەکات.
 
رۆژی پێنجشەممە 1-1-2026، میدیای فەرمیی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو کیم جۆنگ ئوون لە یاریگەی (مەی دەی) لە پیۆنگیانگ ئامادەی ئاهەنگی سەری ساڵ بووە کە نزیکەی 150 هەزار کەس تێیدا بەشدار بوون.
 
تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکە دیمەنی (ری سۆل جو)ـی خێزانی کیم جۆنگ ئوونی بڵاوکردەوە، کە ئەمەش دەرکەوتنێکی دەگمەنە، چونکە چەندین مانگە لە میدیاکاندا نەبینراوە.
 
هەروەها کچەکەی کیم لە نێوان دایک و باوکیدا دانیشتووە و راستەوخۆ دوای هاتنی ساڵی نوێ، ماچی گۆنای باوکی دەکات. لە بەشێکی دیکەی دیمەنەکاندا، (کیم یۆ جۆنگ)ـی خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور دەردەکەوێت کە لەگەڵ چەند منداڵێکی نەناسراو دەچێتە نێو یاریگەکەوە.
 
بەگوێرەی میدیای فەرمی، کیم جۆنگ ئوون گوتارێکی پێشکێش کردووە و تێیدا ئاماژەی بەو سەربازانەی کۆریای باکوور کردووە کە "لە ململانێی ئۆکراینادا هاوکاریی رووسیا دەکەن،" بەڵام باسی هیچ پرسێکی نێودەوڵەتیی دیکەی نەکردووە.
 
کۆریای باکوور لە ئامادەکاری دایە بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز بەناوی "نۆیەمین کۆنگرەی پاتی کرێکارانی کۆریای باکوور،" بەڵام تائێستا کاتەکەی ئاشکرا نەکراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جیهان بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە ساڵی 2026 کرد.

جیهان بەم شێوەیە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد

دەستپێکردنی ساڵێکی نوێ، تەنیا گۆڕینی ژمارەیەک نییە لە ساڵنامەی زایینیدا، بەڵکو ساتێکی جیهانییە، تێیدا مرۆڤایەتی لە دەوری یەک ئومێد کۆدەبێتەوە: "ئومێدێک بۆ داهاتوو". هەرچەندە زمان، ئایین و کولتوورەکان جیاوازن، بەڵام جیهان لە شەوی سەری ساڵدا دەبێتە گوندێکی بچووک، هەمووان تێیدا بە زمانی خۆشی و ئاهەنگگێڕان دەدوێن، بەڵام لە هەر وڵات و شوێنێک بەجۆرێک ئەو ساتە یاد دەکرێتەوە.