رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی سینگاپوور رایگەیاند، گەنجێکی 18 ساڵانیان بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرش و پشتیوانیکردنی داعش دەستگیر کردووە.
محەممەد عیرفان دانیال خوێندکارێکی سینگاپوورییە، مانگی رابردوو بەپێی یاسای نێوخۆ دەستگیر کراوە. حکومەتی سینگاپوور رۆژی چوارشەممە لە راگەیێندراوێکدا گوتی، دوای سەیرکردنی پڕوپاگەندەی داعش لەسەر ئینتەرنێت، گەنجەکە بیری پەڕگیریی لەلا دروست بووە.
هەروەها حکومەتی ئەو وڵاتە باسی لەوە کردووە، گەنجەکە ویستوویەتی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کەسێک رازی بکات خۆی بە بنکەیەکی سەربازیدا بتەقێنێتەوە.
سینگاپوور خاوەنی 5.7 ملیۆن دانیشتووانە، پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکان بەگشتی لە ئاشتیدا پێکەوە دەژین، بەڵام زۆربەی دانیشتووانەکانی بە رەچەڵەک چینین، هەروەها پێکهاتەی موسڵمان و هیندۆسیشی تێدایە.
لە ساڵی 2021، گەنجێکی دیکەی موسڵمانی سینگاپووریی تەمەن 20 ساڵ بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر پەرستگایەکی جووەکان دەستگیر کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ