گەشتى ئاسمانی لەنێوان عێراق و رووسیا راگیرا

01-02-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گەشتى ئاسمانیی کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیى عێراق بۆ رووسیا راگیرا. گوتەبێژى ئەو کۆمپانیایە دەڵێت، "راگرتنەکە لەسەر داواى لایەنى رووسی بووە".
 
یەکى شوباتى 2024، وەلید دەلفى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، گەشتى ئاسمانیی عێراق لە رێگەى کۆمپانیاکەیانەوە بۆ رووسیا تاوەکو کاتێکى نادیار راگیرا.
 
وەلید دەلفى گوتیشى، "راگرتنەکە لەسەر داواى لایەنى رووسی بووە، بەڵام هۆکارەکەى نەزانراوە و پەیوەندارە بەوانەوە".
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیى عێراق، گەشتەکانیان لە 3ى شوباتەوە تا کاتێکى نادیار دوادەخرێن و داوای لەو گەشتیارانەش کردووە کە پێشتر بلیتی گەشتیان بڕیوە سەردانى نووسینگەکانى کۆمپانیاکە لە بەغدا بکەن بۆ ئەوەی بلیتەکانیان بگەڕێننەوە.
 
کۆمپانیاکە بە گەشتیارەکان دەڵێت، "چاوەڕێى ئەوەتان لێدەکەین کە لە دۆخەکە تێبگەن لەگەڵ داواى لێبووردنى زۆر. لە رێگەى پەیجەکەمانەوە لە نوێترین زانیارى ئاگادارتان دەکەینەوە".
 
بەڕێوەبەرى راگەیاندنى کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیى عێراق ئاماژەى بەوەدا کە کۆمپانیاکەى تەنیا هێڵە کە بە راستەوخۆ لە عێراقەوە گەشت بۆ رووسیا دەکات.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.