4 کەس لە ئەڵمانیا کوژران و سەربازێک بە کوشتنیان تۆمەتبارە

01-03-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پۆلیس و داواکاری گشتیی هەرێمی ساکسۆنی خوارووی ئەڵمانیا دەڵێن، لە دوو ناوچە چوار کەس کوژران و سەربازێکی سوپای ئەڵمانیاش بە تۆمەتی کوشتنیان دەستگیرکرا. 
 
رۆژی هەینی 1-3-2024، پۆلیس و داواکاری گشتیی هەرێمی ساکسۆنی خواروو رایانگەیاند، شەوی رابردوو لە دوو ناوچەی هەرێمەکە چوار کەس کوژران کە یەکێکیان منداڵ بوو. دەشڵێن، تەرمەکانیان بەیانی ئەمڕۆ دۆزرایەوە. 
 
پۆلیسی ئەو هەرێمە ئاماژەی بەوەش کرد، چوار هاووڵاتییەکە بە چەک لە دوو ماڵ کوژراون کە یەکێکیان لە ناوچەی ڤێستەفیزەدە و ئەوی دیکەش لە ناوچەی بۆتێ بووە. ئەو دوو ناوچەیە 13 کیلۆمەتر لەیەکەوە دوورن.
 
بەگوێرەی پۆلیسی ساکسۆنی خواروو، ئەو کەسەی گومانی ئەنجامدانی تاوانەکەی لێکراوە سەربازێکی سوپای ئەڵمانیا بووە.
 
ئەو سەربازە دوای ماوەیەکی کەم لە تاوانەکە، لە شاری رۆتنبێرگ لە نێوەڕاستی هەرێمی ساکسۆنی خواروو، خۆی رادەستکرد. لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە و هۆکارەکانی روودانی دەستیان پێکردووە.
 
لەو ناوچەیەی سەربازەکە خۆی رادەستکرد پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئۆتۆمبێلێکی رەش کرد کە لە دەرەوەی سەربازگەیەک راگیرابوو. چەک و تەقەمەنی لەنێو ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە کە گومان دەکرێت لە تاوانەکاندا بەکارهێندرابن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە