رووداو دیجیتاڵ
لە پۆڵەندا ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو کۆمەڵێک خەڵکدا کرد و 17 کەسی بریندار کرد؛ برینی دوو کەسیان سەختە.
ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێک لە شەقامێکی گۆڕەپانی رۆدلا لە شاری شسین لە پۆڵەندا خۆی بەنێو خەڵکدا کرد و 17 کەسی بریندار کرد کە سێ کەسیان منداڵن.
ئادەم روداوسکی، پارێزگاری شسین رایگەیاند، "لە رووداوەکەدا 17 کەس بریندار بوون کە سێ کەسیان منداڵن و برینی دووانیان سەختە. شوفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە."
روداوسکی ئەوەشی خستەڕوو، کە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.
تۆماس کوبیاک، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی شسین گوتی، "شۆفێرەکە هەوڵیدا هەڵبێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا".
پاوڵ پانکاو، ئەفسەر لە پۆلیسی شارەوانیی شسین گوتی، "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە تەمەنی 33 ساڵە."
شاری شسین دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای پۆڵەندا و نزیکەی 391 هەزار و 566 دانیشتووی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ