هەڵبژاردنەکانی هەرێمی هامبورگی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن و دوو کورد بەربژێرن

01-03-2025
رووداو @Rudawkurdish
دەنگدەرێک لە ئەڵمانیا دەنگ دەدات
دەنگدەرێک لە ئەڵمانیا دەنگ دەدات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سبەی یەکشەممە 02-03-2025 لە هەرێمی هامبورگی ئەڵمانیا هەڵبژاردن دەکرێت. هەڵبژاردن بۆ پڕکردنەوەی 121 کورسیی پەرلەمانی هەرێمەکەیە.
 
لە هەڵبژاردنەکاندا تەنیا ئەوانەی وڵاتینامە (یان پاسپۆرت)ی ئەڵمانییان هەیە مافی دەنگدانیان نییە، بەڵکو ئەوانەش مافیان هەیە کە مافی مانەوە و ژیانیان لە هەرێمەکە هەیە.
 
لەو هەڵبژاردنانەدا 784 بەربژێر لە پارتە جیاوازەکانی ئەڵمانیا کێبڕکێ دەکەن، لەنێو ئەوانەدا دوو بەربژێر هەن کە بە ئاشکرا رایانگەیاندووە کە کوردن؛ ئەوانیش زەلال پاپۆ و عەلی ئارتان تۆپراکن، کە هەردووکیان سەر بە پارتی کریستیان دیموکراتەکانن.
 
لە هامبورگ ژمارەیەکی گەورەی کورد دەژین و دەتوانن سبەی رۆڵیان هەبێت لە هەڵبژاردنی ئەو دوو بەربژێرە. زەلال پاپۆ لە رێگەی شاشەی رووداوەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.
 
دەقی پەیامەکەی زەلال بەم شێوەیە:
 
"سڵاو و رێز، کوردستانیانی بەڕێز. من وشەی ناڕوون و مەتەڵاوی ناڵێم. زەلال پاپۆم، تەمەنم 26 ساڵە. من کوردم؛ گەلێکی زێڕین. وەک خۆتان دەزانن، لە 2ی ئاداردا هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت. من ئەندامی پارتی کریستیان دیموکراتەکانم و ژمارە 47م. ئەمە یەکەم جارمە. پێشتریش هەبووە کە کەسێکی کورد ئەم ئەرکەی گرتووەتە ئەستۆی خۆی. ئەگەر ببمە دەنگی ئێوە، دەبمە دەنگی ژن، دەنگی جوانی، دەنگی گەنجینە. هیوادارم یارمەتیدەر و پشتیوانی یەکتر بین. پێویستە بۆ ئەنفال و زیاتر لە دوو هەزار شەهید، بۆ ئەوانەی سەریان بەرزە، هەوڵ بدەین. خۆشەویستان و بەڕێزان، وەکو هونەرمەندان دەزانن، 21ی شوبات رۆژی زمانی جیهانییە. لە سەرەتاوە کورمانجی، زازاکی، دیملی، سۆرانی، گۆرانی، هەورامی، هەموو زارەکانی زمانی کوردی لەلایەن گەلەکەمانەوە پیرۆز کراون و ئێستا بەڕێز و شکۆمەندن. زمان شکۆ و روومەتە. چەندە هونەرە؟ ئازادییە. زمانی ئێمە بوونی گەلی ئێمەیە."
 
زەلال باپیر خەڵکی جزیرە بۆتانی باکووری کوردستانە، میوانی دیاسپۆرا بوو و باسی لە ئەزموونی خۆی و هۆکارەکانی بەشداریکردنی لە سیاسەتی ئەڵمانیا کرد. ئەو دەڵێت، "7 ساڵە لەنێو حیزبی کریستیان دیموکرات کار دەکەم و بە تەواوی باوەڕم بە پرەنسیپ و بەهاکانی ئەم پارتە هەیە. دەمەوێت ببمە دەنگی کورد لە پەرلەمانی هەرێمەکە و گرنگی بدەم بە مافەکانی کەمینەکان و کۆچبەران لەم وڵاتەدا."
 
هەروەها زەلال پاپۆ جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی خزمەتکردن بە گەنجانی کورد و گوتی، "دەمەوێت لە رێگەی سیاسەتەوە خزمەتی گەنجانی کورد بکەم و دەرفەتی باشتریان بۆ بڕەخسێنم لە بواری پەروەردە، تەندروستی و دامەزراندن. گەنجان سەرچاوەی داهاتووی هەر نەتەوەیەکن و پێویستە گرنگییەکی تایبەتیان پێ بدرێت."
 
زەلال پاپۆ کە لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، خاوەنی شارەزاییەکی باشە لە هەردوو کولتووری کوردی و ئەڵمانی. ئەو وەک وەرگێڕی زمانی کوردیش کار دەکات، ئەوەش یارمەتیدەری بووە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردی و تێگەیشتن لە کێشە و پێداویستییەکانیان. ئەو گوتی، "خێزانەکەم لە ماڵەوە بە کورمانجی قسە دەکەن، منیش هەوڵ دەدەم بەردەوام زمانی کوردی بەکاربهێنم، چونکە زمان بەشێکی گرنگە لە ناسنامەی نەتەوەیی."
 
لەبارەی کاریگەریی خێزانەکەی لەسەر ژیانی سیاسی، زەلال پاپۆ ئاماژەی بەوە کرد، "پێشتر باوکم لە سیاسەتدا کاری کردووە و ئەزموونێکی باشی هەیە. ئەو بەردەوام پشتیوانیم دەکات و هانم دەدات بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەم رێگایە. من شانازی دەکەم کە بنەماڵەیەکم هەیە کە گرنگی بە مافەکانی کورد دەدات و پشتگیریم دەکەن لە هەوڵەکانمدا."
 
زەلال پاپۆ بە تایبەت جەختی لەسەر گرنگیی پاراستنی زمانی کوردی کردەوە و گوتی، "زمانی کوردی هەبوونی گەلی کوردە. پێویستە هەر کوردێک لە هەر شوێنێک خاوەندارێتی لە زمانی کوردی بکات و بیپارێزێت. من وەکو کوردێک کە لە دەرەوەی کوردستان ژیان بەسەر دەبەم، هەوڵ دەدەم بەردەوام زمانەکەم بەکاربهێنم و فێری منداڵەکانی داهاتووشمی بکەم."
 
سەبارەت بە ئامانجەکانی لە هەڵبژاردن، زەلال پاپۆ گوتی، "من ژمارە 47م لە لیستی پارتی CDU بۆ هەڵبژاردنەکانی هامبۆرگ و هیوادارم بتوانم متمانەی دەنگدەران بەدەست بهێنم. دەمانەوێت پارتەکەمان CDU لە هامبۆرگیش سەربکەوێت و بەرنامەکانمان بۆ پێشخستنی ئەم هەرێمە جێبەجێ بکەین."
 
عەلی تۆپراک بەربژێری دووەمە
 
عەلی تۆپراک، بەربژێری کوردی دیکەی سەر بە پارتی کریستیان دیموکرات، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا دەکات و هەوڵ دەدات نوێنەرایەتی کوردەکانی دانیشتووی هامبۆرگ بکات. ئەم بەربژێربوونەی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، نیشانەیەکی گرنگە لە بەشداری سیاسی کەمینەکان و یەکپارچەکردنی کۆچبەران لە سیستەمی سیاسی ئەڵمانیادا.
 
بە گشتی، بەربژێربوونی زەلال پاپۆ و عەلی تۆپراک لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی هامبۆرگ، دەرفەتێکی باشە بۆ گەیاندنی دەنگی کوردەکان بە پەرلەمانی ئەڵمانیا و باشترکردنی پێگەی کۆمەڵگای کوردی لەم وڵاتەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت