پاشای بەریتانیا خورما بۆ رۆژووگران ئامادە دەکات و فەرەنساش ڤیزە دەداتە مەلاکان

01-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
پاشای بەریتانیا خورما بۆ رۆژووگران ئامادە دەکات
پاشای بەریتانیا خورما بۆ رۆژووگران ئامادە دەکات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پاشای بەریتانیا پاکەتی خورما بۆ رۆژووگران ئامادە دەکات، فەرەنساش بەتایبەت ڤیزە دەداتە ئەو مەلایانەی بۆ رەمەزان دەچنە ئەو وڵاتە.
 
لە سەرتاسەری ئەورووپا ئامادەکاری بۆ هاتنی مانگی رەمەزان دەکرێت. بەتایبەتیش لەو وڵاتانەی جڤاکی گەورەی موسڵمانان هەن، ئامادەکارییەکان فراوانترن.
 
لە بەریتانیا شا چارلس لە میدیاکاندا دەرکەوت کە لەگەڵ هاووڵاتییانی شانشینەکەی خەریکی ئامادەکردنی پاکەتی تایبەتی خورمایە بۆ رۆژووگران.
 
فەرەنسا ڤیزە دەداتە مەلاکان
 
لە فەرەنساش، سەرەڕای ئەوەی رێوشوێنی تووند بەرامبەر وڵاتی وەکو جەزائیر گیراونەتەبەر بۆ پێدانی ڤیزە، بەڵام بۆ مامۆستایانی ئایینی بە درێژایی مانگی رەمەزان رەچاوی دۆخێکی ئاوارتە دەکرێت و ڤیزر وەردەگرن.
 
وەزارەتی نێوخۆی فەرەنسا رایگەیاندووە، لە پێدانی ڤیزە بەو مەلایانە رەچاوی ئەوە کراوە کە پێشتر لە وڵاتی خۆیان سکرین دەکرێن و لەوە دەکۆڵدرێتەوە کە هەڵگری بیری تووندئاژۆیی نەبن.
 
دوای دەرچوون لەو سکرینینە، بۆیان هەیە لە ماوەی رەمەزاندا و بۆ سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی بۆنە ئایینییەکان بچنە فەرەنسا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیرل باژانۆڤ، ئەو رۆژنامەڤانەی داوای هاوسەرگیریی لە خۆشەویستەکەی کرد.

رۆژنامەڤانێک لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی پووتین دا داوای هاوژینی لە خۆشەویستەکەی کرد

زۆربەی گەنجان کاتێک داوای پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە خۆشەویستەکانیان دەکەن، شوێنە رۆمانسییەکانی وەک نزیک تاوەری ئیڤڵ، کەنار دەریا یان رێستۆرانتێکی هێمن هەڵدەبژێرن، بەڵام رۆژنامەڤانێکی رووسی شوێنێکی تەواو جیاوازی هەڵبژارد.