پەیامی پاپای ڤاتیکان پێش نەخۆشکەوتنی: لە رۆژوودا کۆچبەران لەبیر مەکەن

01-03-2025
رووداو @Rudawkurdish
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لای کریستیانەکانیش لە چوارشەممەی داهاتووەوە تاوەکو نێوەڕاستی مانگی نیسان مانگی رۆژووگرتنە. پاپا فرەنسیس داوا لە ئیماندارانی کریستیان دەکات لەکاتی رۆژووگرتندا ژیانی خۆیان بەراورد بکەن بە ژیانی پەنابەران و کۆچبەران.
 
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان پێش ئەوەی نەخۆش بکەوێت و بکەوێتە نەخۆشخانە، پەیامێکی بۆ ئیماندارانی کریستیان ئامادە کردووە. پەیامەکە ئەم هەفتەیە لەلایەن ڤاتیکانەوە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا پاپا داوا لە کریستیانەکان دەکات، لە ماوەی رۆژووگرتندا کۆچبەرانیان لەبیربێت.
 
پاپای ڤاتیکان دەڵێت، وا هەست بکەن بەڕێگەوەن بۆ سەردانێکی پیرۆز و بەرەو هیوا. ئەو دەڵێت، بە خۆخستنە شوێنی کۆچبەران، زۆرتر هەست بە هاوسۆزی دەکەن و بۆتان دەردەکەوێت خوا چیی لێمان دەوێت.
 
پاپا فرانسیس بەوە بەنێوبانگە کە هەمیشە هانی کریستیانەکان دەدات پشتیوانی لە کۆچبەران بکەن، هانی حکومەتەکانی ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاواییش دەدات لەگەڵ کۆچبەران بە بەزەیی بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست