دادگەی ئیتاڵیا بڕیارێکی وەزارەتی نێوخۆ سەبارەت بە دامەزراندنی کۆچبەران لە وەزارەتەکە رەتدەکاتەوە

01-03-2025
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر لە ئیتاڵیا. وێنە: AP/Vlasov Sulaj
ژمارەیەک کۆچبەر لە ئیتاڵیا. وێنە: AP/Vlasov Sulaj
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نێوخۆی ئیتاڵیا پێویستی بە نزیکەی 1300 فەرمانبەری نوێیە؛ بۆ ئەمەش، بانگەوازێکی گەورەی بەردەستکردنی هەلی کاری کردووە.
 
یەکێک لە مەرجەکانی وەرگیران لەو وەزارەتە ئەوە بوو، دەبێت کەسی داواکار هاووڵاتیی ئیتاڵیا بێت. هەندێک لەوانەی لە ئیتاڵیا دەژین و هاووڵاتی نین، دژی ئەو بڕیارە سکاڵایان لە دادگەیەکی شاری میلان تۆمار کرد.
 
رۆژانی رابردوو دادگەکە بڕیاری دا بەوەی، مەرجەکەی وەزارەتی نێوخۆی ئیتاڵیا نایاساییە. بۆیە ئێستا ئەوانەی بە شێوەی یاسایی لەو وڵاتە دەژین، واتە وڵاتینامەی وڵاتێکی دیکەی یەکێتیی ئەوروپایان هەیە یانیش مافی مانەوەیان لە ئیتاڵیا هەیە، بۆ کارکردن لە وەزارەتی نێوخۆ هەمان مافی ئەوانەیان هەیە کە هاووڵاتیی ئیتاڵیان.
 
دادگەکەی میلان دەڵێت، بڕیارەکەی لەسەر بنەمای کۆمەڵێک بڕیاری پێشتری دادگەکانی ئەورووپا داوە، کە لە کەیسی هاوشێوەدا دەرچوون. هەروەها دەڵێت، لەبەر ئەوەی ئەو هەلی کارانەی بەردەست کراون، زۆرتر کاری کارگێڕی و دارایی و زمانەوانین، هیچ کێشەیەک نییە ئەگەر کەسێک بیانکات کە هاووڵاتیی ئیتاڵیا نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە