ترەمپ: ئێران دەیەوێ رێککەوتن بکات، بەڵام من بە مەرجەکانی رازی نیم

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەو پێشنیازە نوێیەی ئێران رازی نییە کە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕە دوو مانگییەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل خستوویەتییەڕوو.

ترەمپ لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی گوت، "ئێران دەیەوێ رێککەوتن بکات، بەڵام من رازی نیم." هەروەها گوتی، "ئێران دەیەوێ رێککەوتن بکات، چونکە هیچ هێزێکی سەربازی نەماوە."
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هۆکاری رازینەبوونی بە دوایین پێشنیازی ئێران، ترەمپ گوتی: "ئەوان داوای شتانێک دەکەن کە من ناتوانم پێیان رازی بم."
 
پێشتر لە رۆژی هەینیدا، بەرپرسانی پاکستان لە ئیسلام ئاباد، کە نێوەندگیریی دانوستاندنەکانی ئاشتیی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن، بە کەناڵی MS NOWی ئەمریکییان راگەیاند، ئێران پێشنیازێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ پێداون و ئەوانیش رادەستی بەرپرسانی ئەمریکایان کردووە.
 
ترەمپ لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران لە دانوستاندنەکانیدا لەگەڵ ئەمریکا "هەنگاوی باشی ناوە"، بەڵام گوتی، "دڵنیا نیم لەوەی هەرگیز بگەنە ئەوێ [مەبەستی گەیشتنە بە رێککەوتن]."
 
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، "ناکۆکییەکی گەورە" لەنێوان سەرکردەکانی ئێران هەیە و پێیوایە ئەمەش پرۆسەکەی ئاڵۆزتر کردووە.
 
ترەمپ لە بارەی سەرکردایەتیی ئێرانەوە گوتی: "ئەوان کێشەیەکی گەورەیان هەیە لەوەی لەگەڵ یەکدی هەڵبکەن. لە ئێران، سەرکردایەتی زۆر لێکترازاوە و پێکهاتووە لە دوو بۆ سێ گرووپ، رەنگە چواریش، بەگشتی سەرکردایەتییەکی زۆر پەرشوبڵاوە."
 
گوتیشی، "لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، هەموویان دەیانەوێ رێککەوتن بکەن، بەڵام دۆخیان زۆر شێواوە."
 
بە گوتەی ترەمپ، تەنانەت نەریتخوازە سەرسەختەکانی ئێرانیش ئامادەن لەگەڵ ئیدارەکەی رێکبکەون، بەڵام "هەر گرووپێکیان شتێک دەڵێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ریچارد بلوومێنتڵ، سیناتۆری دیموکراتەکان. وێنە: Allison Robbert/AP

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەری هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران هەیە

رۆژی هەینی 1ی ئایاری 2026، وادەی یاسایی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەردەوامیدان بە شەڕی ئێران بی گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس کۆتایی هات، بەڵام ئیدارەکەی پێیوایە، بەهۆی ئاگربەستەکەوە ئەو وادەیە نەماوە و هەربۆیە ئۆپەراسیۆنی نوێ پێویست بە بڕیاری کۆنگرێس ناکات. سیناتۆرێکی دیموکراتەکانیش باس لەوە دەکات، هێرشی سەربازیی خێرا بۆسەر ئێران ئەگەرێکی بەهێزە