کۆریای باکوور مانگێکی دیکەی دەستکرد بۆ سیخوڕی رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات

01-06-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حکومەتی کۆریای باکوور رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەیان لە زووترین کاتدا مانگێکی دەستکردی سیخوڕی لە بۆشایی ئاسمان جێگیر دەکات؛ ئەوەش دوای ئەوەی وڵاتەکە لە یەکەم هەوڵی هەڵدانی مانگە دەستکردەکە سەرکەوتوو نەبوو. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2023 کیم یۆ جۆنگ، خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور کە گوتەبێژی حکومەتی وڵاتەکەشە، رایگەیاند، کۆریای باکوور دووبارە هەوڵدەدات مانگە دەستکردەکەی رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات، "ئەوە شتێکی حەتمییە کە مانگە دەستکردە سەربازییەکە لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا لە بۆشایی ئاسماندا جێگیردەکرێت و دەست بە ئەرکەکانی دەکات."
 
کیم ئاماژەی بە ئەمریکا و ئەو لایەنانە کرد کە رەخنە لە رەوانەکردنی مانگە دەستکردەکەی کۆریای باکوور بۆ بۆشایی ئاسمان دەگرن و رایگەیاند، ئەو لایەنانە بە رەخنەگرتن لە کۆریای باکوور، دژایەتی خۆیان دەکەن، چونکە خۆیان "هەزاران مانگی دەستکرد"یان هەیە. 
 
کیم گوتیشی، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرووپێکی چەتەیە و تەنانەت ئەگەر کۆریای باکوور لەنێو باڵۆنێک مانگە دەستکردەکەی بنێرێتە بۆشایی ئاسمان هێشتا هەر پێیانوایە نایاسایی و هەڕەشەیە." 
 
ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 31ـی ئایاری 2023، بەرپرسانی کۆریای باکوور رایانگەیاند، مانگێکی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن، بەڵام لە هەمان رۆژدا، میدیای فەرمیی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە مانگە دەستکردەکەیان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە بزوێنەرەکەی و سیستمی سووتەمەنی، لەکارکەوتووە و کەوتووەتە نێو دەریاوە.
 
دوای هەڵدانی مووشەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، "بەرپرسانی ژاپۆن، ئەمریکا و کۆریای باشوور بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و بە تووندی سەرکۆنەی هەڵدانی مووشەکەکەی کۆریای باکووریان کردووە."
 
وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن گوتیشی: "سێ وڵاتەکە بە وریاییەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن."
 
لە سەرەتای ئەمساڵەوە کۆریای باکوور تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی چڕکردووەتەوە، ژاپۆن و کۆریای باشووریش لە پەیوەندی بەردەوامدان تاوەکو بەیەکەوە چاودێریی جموجووڵە سەربازییەکانی کۆریای باکوور لە نیمچەدوورگەی کۆریا بکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.