رووداو دیجیتاڵ
لە بەرامبەر نەسڕینەوەی بابەتی قەدەخەکراو، دادگەیەکی رووسیا بڕیاریدا وەتسەپ بە 37 هەزار دۆلار پێبژاردن سزابدات. ئەمە یەکەمجارە لە سەر ئاستی جیهان تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئەمریکییەکە بەم هۆکارە سزای بۆ دەربکرێت.
پار، کۆمپانیای مێتای خاوەنی وەتسەپ، فەیسبووک و ئینستگرام لە رووسیا قەدەخەکرا و بە کۆمپانیایێکی "تووندڕۆ" پۆلێنکرا. فەیسبووک، ئینستگرام و تویتەریش لە رووسیا قەدەخەکران، بەڵام وەتسەپ بە کراوەیی مایەوە.
وەتسەپ بەهۆی نەسڕینەوەی گرووپێک سزادراوە کە کڕین و فرۆشتنی دەرمانێکی دژە خەمۆکیی تێدا دەکرا کە لە رووسیا قەدەخەکراوە، ئەمە وەک ئاژانسە هەواڵییەکانی رووسیا باسیان کردووە.
گووگڵ، تویتەر، تیکتۆک و تێلیگرامیش لە رابردوودا لە بەرامبەر نەسڕینەوەی بابەتی قەدەخەکراو، سزادراون.
پێشتریش لە بەرامبەر ئەوەی کە داتاکانی بەکارهێنەرە رووسییەکانی لەسەر سێرڤەری جیا لە رووسیادا کۆگە نەکردووە، وەتسەپ لە لایەن مۆسکۆوە بە پێبژاردن سزادرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ