رووداو دیجیتاڵ
لە دانیمارک گەدرۆ کۆبانی هەیە و گەنجێکی کوردە و چیرۆکێکی سەرکەوتنی باڵکێشی هەیە. ئەو توانیویەتی دەرفەتی کار بۆ دەیان گەنج بڕەخسێنێت، کە زۆربەیان کوردن.
گەندۆ نەبووەتە 10 ساڵ لە دانیمارک دەژی، بەڵام جگە لە خۆی، بووەتە سەرچاوەی بژێوی بۆ زۆر کۆچبەری دیکەش لە دانیمارک. یەکێک لەو کارانەی کە گەدرۆ دەیکات، گواستنەوەی دانیمارکییە بەتەمەن و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە بۆ ئەو شوێنانەی خزمەتگوزاریی تەندروستی و کۆمەڵایەتییان پێشکێش دەکەن.
گەدرۆ کە بەشی فەرەنسیی زانکۆی حەلەبی تەواو کردووە، لەدوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا لە ساڵی 2011، ئەو وڵاتە جێدەهێڵێت و دەچێتە لوبنان و جەزائیر و دواتر لە ئەورووپا دەبێتە کۆچبەر.
گەدرۆ کۆبانی کە هێشتا نەبووەتە 10 ساڵ لە دانیمارک دەژی، ئێستا کارسازێکی گەورەیە و دەرفەتی کاری بۆ دەیان گەنجی دیکەش رەخساندووە، کە زۆربەیان کوردن. گەدرۆ باسی سەرەتای دەستکردن بە کارکردنی دەکات و دەڵێت، "سەرەتا تەنیا بە یەک ئۆتۆمبێل کۆمپانیایەکی گواستنەوەم دامەزراند و هەر خۆشم شۆفێر بووم سەرەتا، کە بە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیا کارم دەکرد، بەڵام ئێستا خاوەن 30 ئۆتۆمبێل و 34 شۆفێرم."
کۆمپانیاکەی گەدرۆ، نەخۆش و بەساڵاچوو دەگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە و کلینیکەکان. گەدرۆ کۆبانی لە سەرەتاوە کە گەشتووەتە دانیمارک بە کرێکاری و کاری وەرگێڕان دەستی بە کار کردووە.
گەدرۆ دەڵێت، "دەمەوێت ئەوە نیشان بدەم کە کۆچبەران هەر تەنیا بارگرانی نین بەسەر ئەو وڵاتانەوە کە بۆی دەچن، بەڵکو کەسانی وەکو ئێمەش هەن کە زوو دەبنە خاوەنکاری خۆیان و دەتوانن هەلی کار بۆ خەڵکی دیکەش بڕەخسێنن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ